وه‌زیرى گومرگى توركیا ئاشكراى ده‌كات سنوورى خاپوور له‌نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان دانه‌خراوه و ته‌نیا چه‌ند ڕێوشوێنێكى هاتوچۆ گیراوه‌ته به‌ر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ـى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر، بوڵنت توفه‌نكچی وه‌زیری گومرگی توركیا له‌ڕێى ئاژانسێكى هه‌واڵێ وڵاته‌كه‌ى ده‌ڵێت، سنووری خاپوور له نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان دانه‌خراوه.
وه‌زیری گومرگی توركیا ده‌ڵێت، تا ئێسته ده‌روازه‌ی سنووریی خاپوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌یه و ته‌نیا چه‌ند رێوشوێنێ توند له‌سه‌ر هاتوچۆ گیراوه‌ته‌به‌ر له سنووره‌كه.
ئه‌و گوتانه‌ى وه‌زیری گومرگی توركیا له‌كاتێكدایه چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی توركی و هه‌رێمى كوردستان ڕایانگه‌یاند، ده‌روازه‌ی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا داخراوه‌و هۆكاری داخستنه‌كه‌یشی به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوینی توندوتۆڵ بووه به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی كوردستان.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له دوو هه‌زار و 13 بنكه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ، 136 تیمی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 142 ڕاگه‌یه‌ندكاری بیانیش ڕووماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، له 35 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی كه وه‌كو تاك به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، به‌گشتی 313 تیمی چاو‌دێر و چاو‌دێر و ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆیی و بیانی و 10 قه‌واره‌ی سیاسی و گرووپێك چاودێری و ڕووماڵی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌كه به به‌شداری زیاتر له سێ ملیۆن 900 هه‌زار كه‌س به‌ڕێوه ده‌چێ و له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ده‌ستی پێ كرد و سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆتایی پێ دێت.