سویسڕا وڵاتێكه له ناوه‌ڕاستی كیشوه‌ری ئه‌وروپادا، سویسڕا سیاسه‌تی ده‌ره‌كی بێ لایه‌ن به‌كار ده‌بات كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی1515، به‌یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی دنیا داده‌نرێت، ھه‌روه‌ھا به جوانترین وڵاتیش هه‌مار ده‌كرێت، شاری زیۆرخی سویسرا كه تا ساڵی 2008 به گه‌وره‌ترین وڵاتی داده‌نرا، به خۆشترین و باشترین وڵات بۆ نیشته‌جێبوون له دنیادا دانرا ئه‌مه‌ش ھه‌شت ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ھه‌مان پله‌ی وه‌رگرت، به‌هۆی بوونی سامانی سروشتی له بڕێكی زۆری شیره‌وه ئه‌و وڵاته پێشه‌نگه له بوونی به‌رهه‌مهێنانی شوكوڵاته‌یه‌كی نایاب و تایبه‌ت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له جۆره‌كانی كه به‌رهه‌می ده‌هێنێت ئه‌وه‌نده نرخه‌كه‌ی گرانه ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی پادشاكان ده‌توانن بیكڕن.
شوكوڵاته یان چۆكلێت به جۆرێك له خۆراكی شیرین ده‌گوترێت كه له كاكاو به‌ده‌ست دێت، چۆكلێت ماده‌یه‌كی پڕوزه‌یه و له تێكه‌ڵبوونی شیر و كاكاو و شه‌كر به‌ده‌ست دێت.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا پیشانی ده‌دات چۆن شوكوڵاته دروست ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته ده‌ستی ئێمه و تامی ده‌كه‌ین.