بوونی كێشه له كرداری ھه‌ناسه‌دان لای زۆر كه‌سمان ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، به‌ڵام ھه‌ناسه‌دان به ده‌م له كاتێكدا له كرداری كونه‌كانی لووت ده‌گیرێن، به مه‌ترسیدارترین داده‌نرێت.
ھۆكاری ھه‌ناسه‌دان به‌ده‌م بۆ چه‌ندان كێشه ده‌گه‌ڕێته‌وه، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یش له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌ی مرۆڤ دروست ده‌كات، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئۆكسجینی پێویسته ناگاته خانه‌كانی جه‌سته، به تایبه‌تیش كێشه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ په‌یدا ده‌كات.
بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن، پێویسته ئاگه‌داری ئه‌م چوار خاڵه بن:
سه‌ره‌تا ھه‌ناسه‌دان به ده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ھه‌وكردنی ھه‌ردوو له‌وزه‌تێنه‌كان یان گرانی لووت یان ھه‌وكردنی لووت، خواربوونه‌وه‌ی دیواری لووت و بوونی زیاده گۆشت له‌ناو كونی لووت، به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌توانن له‌م كێشانه ڕزگارتان بێت.
سه‌رمابوون و تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌فله‌وه‌نزا به ھه‌مان شێوه وا ده‌كات له كاتی نووستن به ده‌م ھه‌ناسه ھه‌ڵمژن، بوونی ھه‌ستیاری به‌رامبه‌ر به خۆڵ و تۆز و گیرانی گیرفانه‌كانی لووت، به ھه‌مان شێوه ئه‌م كێشه‌یه په‌یدا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن و لووت و ناو ده‌میش به خێرایی به ئاو بشۆن، زۆربه‌ی كات بوونی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به ھه‌مان شێوه به ھۆكاری كرانه‌وه‌ی ده‌م له كاتی ھه‌ناسه‌دان داده‌نرێن.