به به‌رگی كوردی و ئاڵای كوردستانه‌وه، جیهان هاشم به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕۆیشت و پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه‌شی له فانه‌كانی كرد.
جیهان هاشم مۆدێلی كورد، خه‌ڵكی خانه‌قینه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره، به بۆنه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كه‌ی خۆی چه‌ند ڕۆژێكه به‌رده‌وام پشتگیری خۆی بۆ ده‌نگی به‌ڵێ و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نیشان داوه، ئه‌مڕۆش 25ی ئه‌یلوول، له ڕێیدا به‌ره‌و سندووقی ده‌نگدان، به جلی كوردی و ئاڵای كوردستانه‌وه پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه‌ی به جه‌ژنه پیرۆزه له هه‌وادارانی كرد.
چه‌ند هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌رێكی تری كورد ئه‌م ماوه‌یه پشتگیریی خۆیان بۆ ده‌نگی به‌ڵێ، له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بۆ كورد ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆش به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕێیان گرتووه‌ته به‌ر.
جیهان هاشم كچه كوردێكی خانه‌قینییه، ماوه‌ی دوو ساڵه له‌ناو كورددا ناوبانگێكی زۆری به كاره‌كانی له بواری مه‌كیاجكردندا په‌یدا كردووه، هه‌وادارێكی زۆری بۆ خۆی په‌یدا كردووه و له چه‌ند سه‌نته‌رێكی جوانكاری كاری مه‌كیاج و ڕازاندنه‌وه‌ی ژنان ده‌كات.