ڤیتامین دی وەك هەر ڤیتامینێكی تر بە گرنگ دادەنرێت لە جەستەدا و كەمی ئەم ڤیتامینە ئەگەری هەیە زیان بگەیەنێت بە جەستە، هەروەها كەمی ڤیتامین چەندان كاریگەری خراپی هەیە لەسەر جەستەت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "healthline"، كەمی ڕێژەی ڤیتامین دی لە جەستەدا كۆمەڵێك كاردانەوەی دەبێت و چەند نیشانەیەكی جیاواز لەسەر جەستە دەردەخات، وەك ئەمانەی خوارەوە.
یەكەم - بەردەوام هەستكردن بە ئازاری ئێسكەكان بە تایبەتی كاتێك لە خەو هەڵدەستن ئەم ئازارە بە هۆی كەمی ئەم ڤیتامینەوەیە لە جەستەدا هەراسانت دەكات.
دووەم - زیادبوونی ڕێژەی ئازار لە جەستەدا كە ڕەنگە هۆكاری كەمی ڕێژەی ئەم ڤیتامینە بێت، هەست دەكەی هەموو جەستەت ئازارێكی توندی هەیە.
سێیەم - ڕەش هەڵگەڕانی پێست، ئەم ڤیتامینە هۆكار دەبێت بۆ پاراستنی پێست لە زیانەكانی تیشكی خۆر و هۆكار دەبێت بۆ مانەوەی پێست بە گەشاوەیی، كەمبونەوەی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا هۆكار دەبێت بۆ ڕەشبوونی پێست.
چوارەم - ئارەقكردنەوەی پێستی سەر، یەكێكە لە نیشانە دیارەكانی كەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا، وەك ئەوەی وەرزشت كردبێ ئارەقەیەكی زۆر دەكەی.
پێنجەم - دروستبوونی كێشە لە گەدەدا، كەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا هۆكار دەبێت بۆ دروستبوونی هەوكردنی گەدە.
سهرچاوه/
healthline