نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ دووشەم
گەیشتە بەرزترین ئاست لە ساڵی ٢٠١٧دا و ئێستە هەر بەرمیلێکی بە ٥٧ دۆلار و ٧١ سەنت
دەفرۆشرێت.
نرخی نەوت لە کاتێکدا رووی لە بەرزبوونەوە
کردووە کە هیچ کێشەیەک بۆ پرسی هەناردەی نەوتی هەرێمی کورسستان نەهاتووەتە کایەوە
و هاوشێوەی رۆژانی رابردوو بەرەو بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە دەکرێت.
تەنیا لە ٣٠ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ نرخی
نەوت گەیشتە ٥٨ دۆلار و لەوەتەی مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٥ەوە نرخی نەوت لە خوارووی
ئەم نرخە فرۆشراوە.
جگە لە نەوتی برێنت نەوتی ئەمەریکیش
بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە سەرووی ٥١ دۆلار کە بەرزترین نرخیەتی لە چوار
مانگی رابردوودا تۆمار کرابێت.
ئاژانسەکانی جیهان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی
نەوتیان بۆ کۆبوونەوەی ئەمدواییەی ئۆپێک دەگەرێننەوە کە رۆژی هەینی بەڕێوەچوو و
تیایدا وڵاتانی ئۆپێک پاڵپشتی خۆیان بۆ رێککەوتننامەکانی پیشوو راگەیاند و باسیان
لەوەش کرد کە خەریکی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێتەوە.