شێوەی عادل ئیمام بۆتە جێگەی دڵ تەنگی ھەمووان

:: PM:03:22:25/09/2017 ‌

سوزان نەجمەدین خانمە ئەكتەری سوری، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەكانی كۆمەڵەیاتی وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا لەگەڵ "عادل ئیمام" ئەكتەری كۆمیدی مسڕی دەردەكەوێت كە ئەو چەند وێنەی كە سوزانی خانمە ئەكترە دایناوە بۆتە جێگای دڵ تەنگی و سەرسووڕمانی هەمووان .
 
بەپێی ھەواڵێكی ماڵپەڕی "لەھا مەگەزین"ی عەرەبی كە تێیدا بڵاویكردۆتەوە، ئەم وێنانەی "عادل ئیمام" ئەكتەری میسری كۆمیدی بە كۆتا دەركەوتن دادەنرێت، كە شێوەی ڕووخساری نیشانەی ھیلاكی و پیری و بەسەرەرەوە چوونی تەمەنی  زۆر بە ڕوونی دیارە كە هەواڵیكی ناخۆش بوو بۆ هاوادارانی لە هەموو دنیادا.
 
ھەروەھا خانمە ھونەرمەند لەسەر وێنەكان ئاماژەی بەوە كردووە، لەگەڵ ھونەرمەندی گەورە گفتوگۆیەكی قووڵیان دەربارەی ھونەر و ڕۆشەنبیری نیشتمانی ئەنجامداوە و باسی زۆر لە هونەرەكانی مسڕی و جیهانیمان كردووە.
 
 عادل ئیمام ئەكتەری كۆمیدی مسڕی، ساڵی 1940  لە وڵاتی میسر لە دایكبووە، ساڵی 1960 بۆ یەكەمجار كاری ھونەری ئەنجامداوە چەندان نمایش و فیلمی كۆمیدی هەیە و خاوەنی چەندان خەڵاتی جیا جیایە لە بواری هونەریدا، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە ھاوسەرگیری ئەنجامداوە و بووەتە خاوەنی دوو كوڕ و كچێك.

سەرچاوە/.lahamag







وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان