پارێزگاری دھۆک لە چوارچێوەی پرۆسەی دەنگدان بۆ سەربەخۆی کوردستان رای دهگهیهنێت، دهروازه سنوورییهكانی دهۆك لهگهڵ توركیا كراوهن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر بووه.
فەرھاد ئەتروشی پارێزگاری دھۆک ئەمڕۆ دووشهم 25ی ئهیلوولی 2017 لە بنکەی دەنگدانی (سیپەنای) سەنتەری شاری دھۆک دەنگی دا و هاوكات به "وشه"ی راگهیاند، وەکو پارێزگاری دھۆک داوا لە ھاووڵاتیانی کوردستان و دھۆک دەکات کە بە شێوەیەکی ھێمنانە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە سەربەخۆی کوردستان بدەن و خەونی سەد ساڵەی گەلی کوردستان و شەھیدان، گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆی بەدی بێنن.
ئاماژهیدا، "خەڵکی کوردستان لە رێگەی کەرنەڤاڵی جەماوەری بەرفراوان بۆ کومەڵگای نێودەوڵەتی سەلماند کە چیان دەوێت، ئێسته كاتی ئهوه هات بچنه بنكهكانی دهنگدان و كهرنهڤاڵهكانی سهربهخۆیی تهواو بكهن".
لەبارەی دەنگۆی داخستنی دهروازه سنوورییهكان لەلایهن تورکیاوه، پارێزگاری دھۆک رای گهیاند، "ئێمە وەکو پارێزگای دھۆک لەگەڵ تورکیا و کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان لەسەر خەتین و تا ئێستە ھیچ شتێک نەبووە و نەک دەروازەکان داخڕاون، بەڵکو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان زیاتر بووه".
ئەمرۆ وەکو ھەموو ناوچەکانی کوردستان ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگای دھۆک لە سەعات ھەشتی بەیانی چونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و تا ئێستە پرۆسەکە بەردەوامە. لە سنووری پارێزگای دھۆک بە ھەموو شارۆکە و شارەدێیهکانییەوە ٧٤٤ ھەزار و ٧٣٦ دەنگدەر ھەیە و ٢٥٦ بنکەی دەنگدان و ھەزار و ٥٧٥ وێستگەی دەنگدان کراونەتەوە. ھەروەھا لەناو کەمپی ئاوارەکانی دھۆک بۆ دەنگدانی ئاوارەکان ئامادەکارییەکان لە ھەر ١٥ کەمپەکەی سنووری دھۆک تەواو بوون و بنکەی دەنگدان لە ھەموو کەمپەکان دانراوە و ١٧٥ ھەزار و ٢٤ دەنگدەری ئاوارە لە ناو کەمپەکانی دھۆک ھەن و ١٤٠ ھەزار و ١٥٥ دەنگدەری ئاوارەی دەرەوەی کەمپەکانیش دەنگ دەدەن و ٢٤ بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە .
دھۆک/ نەوزاد ھلۆرى