له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی هێزێكی پێشمه‌رگه به شارۆكه‌ی خورماتوودا، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێده‌كرێت، له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك شه‌هید ده‌بێت و دوو پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون.
موقەدەم فەرھاد نەزەر جێگر فەرماندەی فەوجی یەكی كاكەیی/سه‌ر به لیوای نۆی پێشمه‌رگه به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی گوله له ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه‌كان له شارۆكه‌ی خورماتوو كراوه كه به‌نیازی ده‌نگدان له ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی چوون.
روونی كرده‌وه، پێشمه‌رگه‌كان به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ ده‌نگدانه‌كه چوون.
ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستڕێژه‌دا، هاووڵاتییه‌ك كه له نزیك رووداوه‌كه بووه، شه‌هید بووه و دوو له پێشمه‌رگه‌كانیش بریندار بوون.
جێگر فەرماندەی فەوجی یەكی كاكەیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و پێشمه‌رگانه، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له بنكه‌ی ده‌نگدان ته‌قه‌یان لێكراوه و ئێسته لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و چه‌كداره نه‌ناسراوانه ده‌ستی پێكردووه.
كەركوك/ دلۆڤان مەجید كاكەیی