یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ی زۆرجار له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان باس ده‌كرێت، پرسی داخستنی سنووره بازرگانییه‌كانی كوردستانه و خه‌ڵك پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئێران و توركیا سنوور له‌گه‌ڵ هه‌رێم دابخه‌ن، قاتوقڕی دروست ده‌بێت و كاره‌ساتی گه‌وره روو ده‌دات، به‌ڵام لێكدانه‌وه ئابوورییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌لمێنن.
هه‌رێمی كوردستان له رووی جیۆگرافییه‌وه له‌گه‌ڵ چوار وڵات‌دا هاوسنووره و له شوێنێكی ئه‌وه‌نده داخراو هه‌ڵنه‌كه‌وتووه به ئاسانی گه‌مارۆی بخرێته سه‌ر و نه‌توانێت له‌گه‌ڵ وڵاتی تردا پێوه‌ندی دروست بكات، جگه‌له‌مه ئه‌و سنووره‌ی كه كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، توركیا و سووریا هه‌یه‌تی سنوورێكن كه به درێژایی مێژوو هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌یتوانیوه بیانگرێت و ئه‌گه‌ر به فه‌رمی بازرگانی وه‌ستابێت، ئه‌وا به نافه‌رمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌ر هه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس رووخا و ده‌رگه‌ی كوردستان له رووی ئابوورییه‌وه به‌ڕووی وڵاتاندا كرایه‌وه، هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران هه‌وڵیان دا زۆرترین رۆڵیان له‌و بازاڕه‌دا هه‌بێت، دواجار توركیا باڵاده‌ستی خۆی نیشان دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێرانیش رۆڵێكی به‌رچاوی بینی له چالاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان.
عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، رۆژی یه‌كشه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ده‌روازه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان كرد و گوتی، رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدایه و له‌و كاته‌دا رێككه‌وتننامه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
به‌ڵام مه‌سعوود باتێلی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئه‌گه‌ری داخستنی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران زۆر لاوازه و هیچ لۆجیكێكی تێدا نییه وڵاتێك ئه‌و هه‌مووه سووده‌ی له ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌ست بكه‌وێت، بڕیاری ئه‌وه بدات رێ له فرۆشتنی كاڵاكانی خۆی بگرێت. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ری داخستنی سنوور یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زاره".
له سیاسه‌تی ئابووریدا وڵاتێك بیه‌وێت زیان به وڵاتێكی تر بگه‌یه‌نێت، به نه‌كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌توانێت تووشی كێشه‌ی بكات نه‌ك به نه‌فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی خۆی به‌رهه‌می دێنێت.
بازرگانان و به‌رپرسانی ئێران به‌رده‌وام ره‌خنه له خۆیان ده‌گرن له‌و بازاڕه‌دا نه‌یانتوانیوه له توركیای ببه‌نه‌وه و پێویسته به به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی به‌رهه‌مه‌كان، ببنه براوه‌ی بازاڕه‌كه و قه‌باره‌ی بازرگانییان له‌گه‌ڵ كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له وڵاتان سنووره‌كه‌ی دابخات، ئه‌وا ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ وڵاته‌كه‌ی تر بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌نارده‌ی زیاتری به‌رهه‌م بۆشایییه‌كه پڕ بكاته‌وه و زۆرترین قازانج ده‌سته‌به‌ر بكات.
قه‌باره‌ی گشتیی بازرگانیی توركیا له ساڵی 2013 سه‌رووی 12 ملیار و هی ئێران نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دۆلار بووه، بۆیه توركیایش هه‌رگیز بڕیار نادات سنووره‌كه‌ی دابخات چونكه سه‌رووی هه‌زار و 350 كۆمپانیای توركی له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا كار ده‌كه‌ن.
جگه‌له‌مه به‌رهه‌مه‌كانی توركیا ته‌نیا بۆ كوردستان نین، به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق و ته‌نانه‌ت كه‌نداویش ده‌گوازرێنه‌وه. پێویسته ئاماژه به‌و خاڵه بكرێت كه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی خراپیی دۆخی عێراق قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان توركیا و كوردستان بۆ هه‌شت ملیار دۆلار له ساڵی 2016 دابه‌زی.
دكتۆر عه‌بدوڵا پشده‌ری پسپۆڕ ئابووری پێی وایه، داخستن روو بدات، چارسه‌ری ئاسانه و رێیه‌ك بۆ كورستان هه‌یه تا پێداویستییه‌كانی دابین بكات و وڵاتان خۆیان به مه‌منوونی دوای چه‌ند رۆژێك سنووره‌كه ده‌كه‌نه‌وه، چونكه له پێوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ كوردستان سوودێكی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی له بواری وزه له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه، هاوكات دووشه‌می رابردوو "رۆسنه‌فت"ی رووسیا رێككه‌وتنێكی راكێشانی گازی له كوردستانه‌وه بۆ توركیا و ئه‌وروپا به قه‌باره‌ی یه‌ك ملیار دۆلار واژوو كرد كه توركیا له پێویستیی وزه رزگار ده‌كات.
قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان ئێران و كوردستانیش ئێسته ساڵانه ده‌گاته سه‌رووی پێنج ملیار دۆلار و سه‌رووی 500 كۆمپانیای ئێرانی له كه‌رته جیاوازه‌كانی هه‌رێم كار ده‌كه‌ن.
ئێران و توركیا ته‌نیا سوود له فرۆشتنی كاڵاكانیان وه‌رناگرن، به‌ڵكو به هه‌زاران كرێكار و سه‌تان كۆمپانیایان له كه‌رته جیاوازه‌كان كار ده‌كه‌ن و سه‌تان وه‌به‌رهێنه‌ری ئێرانی و توركیا خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیانن له كوردستان و ناكرێت ئه‌و دوو وڵاته به ئاسانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.