ماڵپه‌ڕی "nickiswift" جیهانی بڵاویان كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه، وێنه‌یه‌كی كۆنی "ئه‌نجێلینا جولی" ئه‌ستێره‌ی ھۆڵیوودی له باوه‌شی باوكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له شێوازی ڕووخساردا زۆر جیاوازیان ھه‌یه، وێنه‌كه زۆر ده‌مێكه گیراوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه له ھه‌واڵه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات "ئه‌نجێلینا جولی" ئه‌ستێره‌ی ھۆڵیوود، له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر باوكی خۆش ویستووه و زۆربه‌ی كاته‌كانی لای باوكی به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی باوكی خێزانه‌كه‌ی به‌جێ ھێشتووه به ته‌نیایی، ئه‌نجێلینا ھیچ كاتێك ڕێی به‌خۆی نه‌داوه كه له باوكی خۆش ببێت، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ھیچ ھۆكارێك نه‌بووه كه بڕوا به ژنه ھونه‌رمه‌ند بھێنێت بۆ ئه‌وه‌ی باوكی خێزانه‌كه‌ی جێ بھێڵێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، ژنه ھونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ باوكی "جۆن ڤۆید" ئه‌كته‌ر، له ماوه‌ی ڕابردوودا له چه‌ندان فیلمی ھاوبه‌ش به‌شدارییان كردووه، ئه‌مه‌یش وای كرد زیاتر پێوه‌ندییه‌كه‌یان په‌ره بسێنێت، به‌ڵام دوای ئه‌م ڕووداوه هیچ كات قه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا نه‌كردووه.
ئه‌نجێلینا جولی ئه‌كته‌ری سینه‌مایی هۆڵیوود، ساڵی 1972 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، ھه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ده‌ستی به ڕۆڵ گێڕان كردووه، خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكاره.