هونه‌رمه‌ندانی كوردستانیش به‌جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه له واڵی فه‌رمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له كه‌مپینی " هونه‌مه‌ندانی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی".
ئه‌م كه‌مپه‌ینه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیییه‌وه ڕێك خرابوو، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی ده‌نگدان هونه‌رمه‌ندانیش وێنه‌كانی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و داوای له هه‌وادارانیان ده‌كه‌ن به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له دوو هه‌زار و 13 بنكه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ، 136 تیمی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 142 ڕاگه‌یه‌ندكاری بیانیش ڕووماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، له 35 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی كه وه‌كو تاك به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، به‌گشتی 313 تیمی چاو‌دێر و چاو‌دێر و ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆیی و بیانی و 10 قه‌واره‌ی سیاسی و گرووپێك چاودێری و ڕووماڵی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌كه به به‌شداری زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س به‌ڕێوه ده‌چێ و له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ده‌ستی پێ كرد و سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆتای پێ دێت.