لە كەركووك هاتوچۆی ئۆتۆمبێل قەدەغە كرا

:: PM:05:08:25/09/2017 ‌


عەقید ئەفراسیاو گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك، قەدەغە كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە ناو شاری كەركووك رادەگەیەنێت.

گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك بە "وشە"ی راگەیاند، بە فەرمانی پارێزگار و فەرماندەی گشتی پۆلیسی كەركووك بڕیاریاندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تا كاتێكی نادیار لە ناو شار قەدەغە بكرێ.

ئاشكرای كرد، "ئەو بڕیارە بۆ تێك نەچوونی باری تەناهی و ئارامی شارەكەیە".

كەركووك/ئارام شێركۆ 




وشە - ڕێبین فه‌تاح