ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ى ئهیلوول، له ته‌واوی ناوچه جیاجیاكانی سنووری یه‌كه‌ى كارگێڕى گه‌رمیان و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله، هاووڵاتییان به لێشاو روویان له بنكه‌كانى ده‌نگدان كرد.
هه‌ردی عاسی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی به "وشه"ی راگه‌یاند، له شارۆكه‌ی كهلارى ناوه‌ندی گه‌رمیان 72 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌ن و له گه‌رمیان به‌گشتی 100 هه‌زار تێپه‌ڕ ده‌كات.
روونی كرده‌وه، "ده‌نگدان بێ كێشه به‌ڕێوه ده‌چێت".
لای خۆشیه‌وه جه‌لیل ئیبراهیم جێگری به‌رپرسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسى بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "ئاواره‌كانی سه‌عدیه و مه‌نده‌لی بێ گرفت له بنكه‌كانى ده‌نگدان له خانه‌قین ده‌نگیان دا".
به‌گوته‌ى ئه‌و، زیاتر له 225 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه.
نه‌شمیل حه‌سه‌ن كچه گه‌رمیانییه‌كه و وێنه‌ى ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌ر روومهتى نه‌خشاندووه و به "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌وه یه‌كه‌مین ده‌نگدانه به‌شدارى ده‌كه‌م و به شانازییه‌وه ده‌نگدانه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه".
حه‌سه‌ن عه‌لی نوێنه‌ری تاقانه‌كانی ئه‌نفال له گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "به به‌ڵێ تۆڵه‌ی ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ینه‌وه".
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی