بەرپرسێكی عەرەب بەگریانەوە: عێراق ڕۆیشت كوردەكان سەربەخۆ دەبن

:: PM:05:14:25/09/2017 ‌

پەرلەمانتارێكی عێراق بە گریانەوە دەڵێ عێراق ڕۆیشت و كوردەكانیش نەتەوەیەكن مافی خۆیانە دەوڵەتیان هەبێ، ئەگەر ئێمە دژایەتی سەربەخۆبوونی كوردستان بكەین، چ سوودی دەبێ، كاتێك كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەزامەندی سەربەخۆبوونی ئەوان پێشان بدەن.

فائیق شێخ عەلی پەرلەمانتاری عەرەبی لە پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی گەلی عێراق، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی دەڵێ، كوردەكان نەتەوەیەكن لەو ناوچەیە دەژین و دابەش كراون بەسەر زیاتر لە دەوڵەتێك، بەسەر ئێران و توركیا و عێراق و سووریا دابەش كراون و لە لبنان و یەكێتی سۆڤیەتیش بوونیان هەیە، لە ڕێككەوتننامەی سایكس-پیكۆت و پەیماننامەی سیڤەر زوڵمیان لێ كرا، ئەمانە ڕاستین، بژاردەی من ئەوەیە، ئەوان  بەشێك بن لە عێراق، بەڵام ئەگەر توانییان ببن بە دەوڵەت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەزامەندی پێشان دا، دژایەتیكردنی من بۆ ئەو بابەتە چ سوودێكی هەیە.

هەروەها دەڵێ، كوردستان شایانی ئەوەیە شانازی پێوە بكەیت، هەرێم وەك دەوڵەتێكی لێ هاتووە، لە ڕووی بیناكردن و ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنانەوە، خۆزگە عێراق و بەغدا وەك كوردستان دەبوون، من لە شەستەكانەوە هاتوومەتە بەغدا جیا لە پردی زەورا و نەفیسە چیتر نابینم، لە سەردەمی ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حوسێنیش كۆمەڵێك پردیان دروست كرد، جگەلە ڕێی محەمەد قاسم و ڕێی خێرایی بەغدا كە لە سەردەمی سەدام حوسێن دروست كراوە، جگەلە پێنج هوتێل چیتر لە بەغدا بوونیان نییە، ئەوانیش میردیان و شیراتۆن و مەنسوور و  بابل ئۆپرا و ڕەشیدن، ئەمانەیش هەر لە سەردەمی سەدام دروست كران.

لە كۆتادا دەڵێ، عێراق ڕۆیشت، وێنەگرتن بوەستێنن، نامەوێ لاواز دەربكەوم بەرامبەر گەلی عێراق، عێراق ڕۆیشت ئەمەریكا و وڵاتانی دراوسێ تێكیان دا.




وشە - باز ئه‌حمه‌د