پزیشكان و پسپۆڕانی بواری پێست و ناسراوی بواری جوانكارییه‌كان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، پارچه ڕووهكی كه‌له‌رم له‌سه‌ر پێستی ڕووخسار یان پێستت به گشتی یان قاچ یان سینگ دابنێ، ئه‌وكات ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینی كه پێستت شێ‌دار ده‌كات و بریقه‌ی زیاد ده‌كات.
پسپۆڕانی بواری جوانكاریی پێست، له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك گرینگی گه‌ڵای كهلهرممان بۆ ده‌رده‌خات و پێشانیشمان ده‌ده‌ن له چۆنیه‌تیی به‌كارھێنانی ڕووهكی كه‌له‌رم بۆ پێست و سینگ و قاچ. ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه كه به سووده بۆ نه‌ھێشتنی چرچولۆچی، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی له ڤیتامینه‌كانی K) ، A، B، (C پێك ھاتووه، بڕێكی زۆریش ئاوی تێدایه، پێست و پێستی ڕووخسار نوێ ده‌كاته‌وه، زیبكه‌ی گه‌نجانه و كونی بچووك و نیشانه‌كانی پیری ناھێڵێت.
چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردن و به‌كارھێنانی ماسكی كه‌له‌رم بۆ پێستی سینگ:
-چه‌ند گه‌ڵایه‌ك له كه‌له‌رمی سپی بھێنن و وردی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ند دڵۆپێك گیراوه‌ی لیمۆ و بڕێك ئاوی بۆ زیاد بكه‌ن، به ئامێری كاره‌بایی خه‌ڵات تێكه‌ڵاوی بكه‌ن.
- یه‌ك كه‌وچك ئاردی برنج بۆ پێكھاته‌كه زیاد بكه‌ن، به باشی تێكه‌ڵاوی بكه‌ن.
- پێكھاته‌كه له‌سه‌ر ته‌واوی ڕووخسار دابنێن، بۆ ماوه‌ی ٢٠ خولهك به‌جێی بھێڵن، دواتر به ئاو بیشۆن.
- پێویسته له كۆتادا به كرێم پێستان شێ‌دار بكه‌نه‌وه.