راگەیەنراوێك لە دژە تیرۆری كوردستانەوە

:: PM:06:01:25/09/2017 ‌
دژە تیرۆری كوردستان ڕاگەیەنراوێكیان بڵاو كردەوە و داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دوای كۆتای هاتنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، خۆیان دوور بگرن لە تەقەكردن.

ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئەیلوول، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە چوو، دژەتیرۆری كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، داوا لە هاووڵاتییانی كوردستان دەكەین دوای كۆتاهاتنی پرۆسەی ڕیفراندۆم، بۆ دەربڕینی هەستی خۆشی و شادی شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر و خۆیان بە دوور بگرن لە تەقەكردن و بەهیچ شێوەیەك رێ نەدەن دوژمنانی كوردستان سوود لەو جۆرە كارانە وەربگرن.

"داوا دەكەین رەچاوی ئارامیی شارەكان و ئاسوودەیی خەڵك بكەن، تەقەكردن حاڵەتی نەخوازراوی لێ دەكەوێتەوە و زیان بە هاونیشتمانیان دەگەیەنێت. بۆیە تكایە خۆتان لەم كارە بەدوور بگرن". دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەنراوەكەیدا وا دەڵێت.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم