كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گه‌یاند، سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ن و داناخرێن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بوون كه پێش ده‌ستپێكی ڕیفراندۆمه‌كه بۆ دروستكردنی په‌ستان ده‌یان كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاشكرای ده‌كات، سنووری وشكانی له نێوان ئێران و ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق كراوه‌ن و داناخرێن، ئه‌وه‌ی كه داخراوه ته‌نیا هێڵی ئاسمانییه له نێوان ئێران و ئه‌و شارانه‌دا.
پێشتر به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتبووی، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق، سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خه‌ین و سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش گوتبووی، نا یاساییه.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران داخراوه، ته‌نیا هاتوچۆی فڕۆكه‌وانییه له نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
به پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌مڕۆ هاوتوچۆی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بوون و هیچ گرفتێك دروست نه‌بووه، ته‌نیا یه‌ك سنوور نه‌بێ كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی چه‌ند سه‌عاتێك داخرابوو.
پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئەمڕۆ دووشەم لە دوو هەزار و 13 بنكەی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێم و ناوچە كوردستانییەكان ئەنجام دەدرێ، 136 تیمی چاودێری نێودەوڵەتی و 142 ڕاگەیەندكاری بیانیش ڕووماڵی پرۆسەكە دەكەن، لە 35 چاودێری نێودەوڵەتی كە وەكو تاك بەشداری پرۆسەكە دەكەن، بەگشتی 313 تیمی چاو‌دێر و چاو‌دێر و دەزگەی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و بیانی و 10 قەوارەی سیاسی و گرووپێك چاودێری و ڕووماڵی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن.
پرۆسەكە بە بەشداری زیاتر لە سێ ملیۆن 900 هەزار كەس بەڕێوە دەچێ و لە سەعات هەشتی بەیانی دەستی پێ كرد و سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم كۆتایی پێ دێت.