ڕێژەی دەنگدانی چەند شار و شارۆكەیەك بخوێنەوە

:: PM:08:54:25/09/2017 ‌
سەرچاوەیەكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، تا ئێستە ڕیژەی دەنگدەران لە هەرێمی كوردستان 80یە و جیاكردنەوەی دەنگەكانیش بەردەوامە.

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە كوردستاندا، نزیكەی لە سەتا 80ی دەنگدەرانی كوردستان دەنگیان داوە.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتایییەكان، رێژەی بەشداربووان لە تەواوی كوردستان سەتا 80یە و لە چەند شار و شارۆكەیەكیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

خانەقین 96%

سۆران 80%

خورماتوو 67%

شنگال 92%

گوڵاڵە 87.5%

قەرەتەپە 62.5%

جەبارە 62.5%

سێمێل 92%

ئاكرێ 95%

هەریر 95%

بەردەڕەش 92%

شێخان 90%

زاخۆ 94%

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم