شۆڕش و شکستی دەوڵەتی شێخ مەحموود

:: PM:09:06:25/09/2017 ‌

شێخ مەحموود ناسراو بە حەفید (١٨٨١-١٩٥٦) کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ و کوڕی شێخ مارفی نۆدێ کوڕی مستەفا کوڕی ئەحمەدی نۆدیی شارەزووری بەرزنجییە.

لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨ لە کۆبوونەوەیەکدا لە سلێمانی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد وێڵسن، مەندوبی سڤیلی میسۆپۆتامیا بە وەکالەت، سەرکردە کوردەکان داوای پاڵپشتیی بەریتانیایان کرد بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی یەکگرتوو ‌و سەربەخۆ لە سایەی‌ پاراستنی بەریتانیادا. لەنێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٢، شێخ مەحموود بەرزنجی کە سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی، حکوومەتێکی کوردیی پێکھێنا و دوو شۆڕشی دژی حوکمی بەریتانیا کرد. دوو ساڵی‌ پێ‌ چوو تا دەسەڵاتی به‌ریتانی توانی ڕاپەڕینەکانی سەرکوت بکات.

یەکەم شۆڕشی لە ٢٢ی مایسی‌ ١٩١٩ دەستی پێ کرد، کە تیایدا ئەو کارمەندە بەریتانیانەی لە سلێمانی بوون گیران و شۆڕشەکە بەخێرایی بە مووسڵ و ھەولێردا بڵاوبووەوە. بەریتانیا بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکە بۆمبارانی ھەوایی، تۆپباران، شەڕی زەمینی و یەکجاریش گازی کیمیاییی بەکارھێنا.

بەریتانیەکان شێخ مەحموودیان دوورخستەوە بۆ ھیندستان. لە حوزەیرانی ١٩٢٠، ٦٢ سەرکردەی خێڵەکیی ناوچەکە، داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد لە ژێر سایەی ئینتیدابی بەریتانیا. ڕەتکردنەوەی بەریتانییەکان بۆ حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لەوەوە سەرچاوەی گرت، کە سەرکەوتنی حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لە ناوچەکەدا وا دەکات عەرەبەکانی تر لە ھەردوو ناوچەی‌ بەغدا ‌و بەسرەوە، داوای سەربەخۆیی بکەن و بەمەش کۆنترۆڵی‌ ڕاسته‌وخۆی بەریتانییەکان بەسەر میسۆپۆتامیادا لەناو دەچێت.

لە ساڵی‌ ١٩٢٢دا، بەریتانیا شێخ مەحموودیان گێڕایەوە سەر دەسەڵات، بەو ھیوایەی‌ شێخ مەحموود کوردەکان ڕێک بخاتەوە و دژایەتی تورکەکان بکات کە داوای مووسڵ و کەرکووکیان دەکرد. شێخ مەحموود مەملەکەتی کوردستانی ڕاگەیاند و خۆی وەک مەلیکی کوردستان ناساند، دواتر ڕەزامەندی دەربڕی بە ئۆتۆنۆمییەکی سنووردار لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی تازەپێکھێنراودا.لە ساڵی‌ ١٩٣٠ و دوای ڕاگەیاندنی وەرگیرانی عێراق لە كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان "عصبة‌ الامم"، شێخ مەحموود سێیەم ڕاپەڕینی دەست پێ کرد کە بە ھێزە زەمینی و ئاسمانییە بةریتانییەکان سەرکوت کرا.

بەهۆی سەرهەڵدانی یاخیبوونە خێڵەكییەكان و بەرپابوونی شۆڕش و راپەڕینی جەماوەریی كورد، هەلومەرج و زەمینەی ناوخۆییش لەبار بوو لە یەكێك لە ویلایەتە كوردنشینەكان دەوڵەتێك بۆ كورد دروست بكرێت هاوشێوەی ئەو گەل و نەتەوانەی تری ژێر قەڵەمڕەوی عوسمانی.

ئەوكاتەی ویلایەتەكانی بەسرە و بەغدا پێكەوە بەسترانەوە و بڕیار درا دەوڵەتی عێراقی لێ‌ دروست بكرێت، لەناو هەموو سەرۆك خێڵ و كەسایەتییەكانی ئەوكاتەی عەرەب لەو دوو ویلایەتە پیاوێك نەبوو بتوانێ‌ ئەم دەوڵەتە تازەیە بەڕێوەبەرێت، بەریتانییەكان چوون لە بنەماڵەی هاشمی كەسێكیان هێنا و كردیان بە پادشای عێراق. ئەوكاتە جگە لەوەی شێخ مەحموود كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و رابەر و سیاسییەكی سەردەمەكەی خۆی بوو، هەر ئەوكاتە لەناو شۆڕشەكە و لە دەوروبەری شێخ مەحموود چەندان كەسایەتی كورد هەبوون كە شیاویی ئەوەیان هەبوو وڵات بەڕێوەبەرن. بەڵام بەشێك لە منەوەرانی ئەو سەردەمە دژی ئەوەبوون دەوڵەتێكی مەلەكی هاوشێوەی عێراق بۆ كوردستان دروست بكرێت، بەپاساوی ئەوەی شێخ مەحموود پیاوێكی خێڵەكییە، دژایەتییان كرد و چوونە ژێر باڵی مەلیكی عێراقەوە.


دەوڵەتە مەلەكیەكەی عێراق نزیك بە چل ساڵ بڕی كرد و لەوكاتەوە بۆ ئێستا چەندینجار سیستەم و شێوازی حوكمڕانی لە عێراق گۆڕدراوە. چەندان نەوەی جیاوازی سیاسی هاتن و رۆیشتن، ئەوەی وەك خۆی مایەوە چوارچێوە و ناسنامەی دەوڵەتێكە بەناوی عێراق. ئەگەر ئەوكاتەش لە خراپترین حاڵەتدا دەوڵەتێكی مەلەكی لە كوردستان بۆ شێخ مەحموود و بنەماڵەكەی دابمەزرایە، لەوكاتەوە بۆ ئێسته‌ دەیان بنەماڵەی تر و نەوەی سیاسی پەیدا بووبوون و رۆیشتبوون، ئەوەی بۆ میللەت دەمایەوە چوارچێوە و ناسنامەی دەوڵەتی كوردستان بوو. بەڵام لەبەرئەوەی كورد خۆی دژی دامەزراندنی دەوڵەتێكی لەوشێوەیە بوو، ئەو مێژووە خوێناوی و ئازاربەخشەی نزیك سەت ساڵی رابردووی بۆ مایەوە.

دواین داواکاری شێخ مەحموودی حەفید لە ئینگلیزەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ دەسەڵاتی ئەوکاتی ناوچەکە لەوە نەگەیشتبون کە حەفید نوێنەری خەڵکە و ئەو داوایە هاونیشتمانیان بە نوێنەرایەتی شێخ مەحموود پێشنیازیان کردووە و شێخ مەحموود بۆتە خۆڕاگیری خەڵک لە هەر پەلامار و دروستبونی ڕاپەڕین، چونکە شێخ مەحموود ویستوویه‌تی بە ئاشتی و دانوستاندن و پێوەندییەکان چڕ بکاتەوە و ئەو داوایە بێ هەڵگیرساندنی جەنگ بەدەستبهێنێت، بەڵام خۆڕانەگرتنی خەڵك بووە هۆکاری شەڕ و ئینگلیزەکان وەڵامیاندانەوە تا کار گەیشتە بۆمبی گازی کیمیاییی بەکارھێنا و ڕاپەڕینەکە کپ کراو شێخ مەحموود دوردەخەنەوە بۆ وڵاتی هیندستان و له‌و وڵاته‌ ده‌خرێته‌ گرتووخانه‌وه‌.

دوا بە دوای دوورخسنەوەی شێخ مەحموود ٦٢ سەرکردەی ناوچەکانی سلێمانی و مووسڵ و هەولێر بۆ دووپات کردنەوەی هەوڵەکانی حەفید داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد، بەڵام ئینگلیزەکان ئەم داوایەیان ڕەتکردەوە تا لە ناوچەکانی خوارووی ئێراق هەمان داواکاری ڕەت بکەنەوە کە عەرەبەکانی بەغدا و بەسرە دەیانخواست سەربەخۆ بن، لەلایەکی ترەوە تورکەکان داوای مووسڵ و کەرکوکیان دەکرد بە جەنگ یان بە ئاشتی و ڕێکەوتنێکی ستراتیجی، بەڵام به‌ریتانییەکان ڕێگریان کرد بۆ ئەم مەبەستە ناچاربوون شێخ مەحموود لە وڵاتی هیندستانەوە بگەڕێنەوە باشووری کوردستان بۆ ڕێکخسنەوەی کوردەکان و ڕێگری کردن لە تورکەکان، تا بەکاریانبێنن بۆ هەر ڕوبەڕوبونەوەیەك " لە ساڵی ١٩٢٢ پاش گەڕانەوەی حەفید خۆی وەك مەلیکی کوردستان ناساند تا سەرەتای ساڵی ١٩٣٠ و گۆڕانکاری حوکمی ئەوکاتی ئێراق جارێکیدی ڕاپەڕینی ئەنجامدا تا سنوری دیاریکراوی کوردستان بخاتە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتی کوردییەوە، بەڵام بۆ جاری سێیەم به‌ریتانییەکان ڕووبەڕووی بوونەوە بە هێزی ئاسمانی و زەمینی شۆڕشەکە سەرکوتکرا.

سەرچاوە/ ویکیپیدیا




وشە - ژیڤان خۆرانی