سوودەكانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لە بەیانیان

:: PM:09:21:25/09/2017 ‌

لە بەیانیاندا یەكەم خواردنەوەت ئاوی لیمۆ بێت بۆ باری تەندروستیت زۆر سوودبەخشە، بۆیە پزیشكان رێنوێنیی دەدەن لەسەر خواردنەوەی یەك پەرداخ ئاو لەگەڵ ئاوی لیمۆدا تێكەڵ بكە، چونكە باشترین و ئاسانترین رێیە بۆ گەیشتن بەتەندروستییەكی باش.

چەند خاڵێكی گرنگ دەخەینە ڕوو بۆئەوەی له ‌بەیانیاندا گرنگی به ‌خواردنەوەی پەرداخێك ئاو بدەیت لەگەڵ ئاوی لیمۆدا.

باری تەندروستیت بەهێز دەكات، بەتایبەتی له ‌كاتی هەڵامەتدا سوودی هەیە، هەروەها پێك هاتووە له ‌ڤیتامین سی و هەوڵ دەدات زۆرترین ڤیتامین له ‌خواردن وەربگریت، ئاوی لیمۆ بۆ تەندروستی گەدە سوودی هەیە، چونكە گەدە پاك دەكاتەوە و هەروەها خواردن بەئاسانی هەرس دەكەیت.

جەستەت بەخواردنەوەی ئاو و ئاوی لیمۆ وشك نابێت، به ‌ئاسانتر رێ كێش دادەبەزێنیت و رێگری زیادبوونی كێشی جەستەیە، تەندروستی پێست بەهێز دەكات و رێگری لە پیربوونی پێست دەكات، ئاوی لیمۆ چارەسەری هەوكردنی جەستە دەدات‌.

بەهۆی ئەوەی كە ئاوی لیمۆ ترشە، زۆر كەس وا تێگەیشتووە كە زیانبەخشە، بەلام بەهۆی ترشی ئاوی لیمۆوە هەموو پیسی جەستەت لەناو دەچێت و دژەنەخۆشییە، بەهۆی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ، بۆنی ناو دەمت بەردەوام پاكوخاوێن دەبێت و ئاوی لیمۆ مێشك بەهێز دەكات.

سەرچاوە/ wellnessmama



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان