ئەمەریكا ناراستەوخۆ پاڵپشتیی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكات

:: PM:11:32:25/09/2017 ‌

توێژەر و ئەفسەرێكی پێشووی سوپای عێراق باس لەوە دەكات كە ئەمەریكا بەدەر لە هەڵوێستی ئاشكرای كە نارازییە لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، بەڵام چەندان ئاماژەی تر هەن كە ئەو وڵاتە ناراستەوخۆ پاڵپشتیی لە كورد دەكات و وەك ئەمری واقیع مامەڵە لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا دەكات.

عەبدولوەهاب قەساب توێژەر لە ناوەندی عەرەبی لە واشنتن، باس لە هۆكارەكانی پاڵپشتیی رانەگەیەندراوی ئەمەریكا و ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی هاوپەیمانی بۆ ریفراندۆمی كوردستان دەكات و دەڵێت، یەكەمیان بڕیارەكەی كۆنگرێس بوو بە دابەشكردنی عێراق بۆ سێ قەوارەی فیدراڵی، هەروەها بوونی ژمارەیەك كەسایەتی ئەمەریكایی بەتایبەتی مەنەفۆرد بەرپرسی هەڵمەتەكانی دۆناڵد تڕەمپ لە هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە لە هەولێر بووە و ئەو پاڵپشتی لە پڕۆسەی ریفراندۆم دەكات.

هەروەها بە پێی زانیارییەكان زەلمای خەلیل زاد باڵوێزی پێشووتری ئەمەریكا لە عێراق و بێرنارد كۆشنێر وەزیری دەرەوەی پێشووتری فڕەنسا بەشداربوون لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی سیاسەتوانانی هەولێر و سلێمانی بەر لە ماوەیەك، ئەوانەش نیشانەی ئەوەن كە ژمارەیەكی باشی داڕێژەرانی سێبەری سیاسەتی ئەمەریكا لەو قۆناغەی ئێستە پاڵپشتی لە ریفۆاندۆمی هەرێم دەكەن.

لێرەدا پرسیارێك هەیە ئاخۆ ئەمەریكا و دنیا وەك ئەمری واقیع دان بە ریفراندۆمدا دەنێن، بێگومان بەڵێ، ئەوەش دوای ئەوەی بینیان كە جەماوەرێكی گەورەی كوردستان پاڵپشتی لە پڕۆسەكە دەكەن و بەبێ هیچ پاڵەپەستۆیەك بۆسەریان.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل