هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان پێ گوتراوه كه شیرینی زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام باسی تامه‌كانی تر نه‌كراوه، ترشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێكهاته‌یه‌كی داخورێنه‌ره زیانی گه‌وره به ددان ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای شیكردنه‌وه له مینای ددانیش ده‌بات.
پسپۆڕانی ددان و شه‌ویلگه به دنیایان ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیرینی پێكهاته‌ی كاربۆهیدراتی تێدایه، بۆیه كاتێك له‌سه‌ر ددان ده‌مێنێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك و ناشۆرێت، ئه‌وا به‌كتریایه‌ك دروست ده‌كات كه پێكهاته‌ی دانیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا شیرینی ددان تووشی ئه‌وه ناكات، بگره ئه‌و خواردنانه‌ی كه پێكهاتی كاربۆهایدراتیان تێدایه هاو شێوه‌ن وه‌ك برنج، نان، په‌تاته.
ئاشكراشیان كردووه ئه‌و به‌كتریایه‌ی كه له دداندا به‌هۆی شیرینییه‌وه دروست ده‌بێت، به‌رده‌وام گه‌وره ده‌بێت و شیكردنه‌وه‌ی دان زیاد ده‌كات، بۆیه ده‌بێته هۆی ڕزاندن و ڕه‌شبوونی دان كه پێی ده‌گوترێت كلۆربوون.
ئه‌سیده‌كان (خواردنه ترشه‌كان) كه پێكهاته‌ی ترشه‌مه‌نین، چالاكن له شیكردنه‌وه‌ی دداندا، به‌ڵام هه‌ندێك ترشی هه‌یه له مینای ددان ده‌به‌ن كه ڕووپۆشێكی تایبه‌تی ددانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترشی و شیرینی به یه‌كجار بخورێت، ئه‌وه وا ده‌كات له یه‌ك كاتدا ددان تووشی شیبوونه‌وه بێت و ددانیش ده‌خورێت، هه‌ریه‌ك له تامه‌كان جیاوازن و زیانێك به ددان ده‌گه‌یه‌نن.
ئێسته به‌هۆی دابه‌زاندنی كێش و ئه‌و سووده ته‌ندروستییانه‌ی كه ئاوی لیمۆ و پرته‌قاڵ و سه‌ندی و ترشه‌مه‌نییه‌كانی تر هه‌یانه، زۆر له خه‌ڵك ده‌یانخۆن، به‌ڵام پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌ش بن كه جگه له سووده‌كانی، زیانیشی هه‌یه.