پلەكانی گەرمی روو لە دابەزین دەكەن

:: AM:10:53:26/09/2017 ‌

لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی پایز لە كوردستاندا، پلەكانی گەرمیش لە دابەزیندان و ئەمڕۆ سێشەم ئاسمانی هەرێمی كوردستان جگە لە سلێمانی كە ساماڵە، نیمچە هەور دەبێت و تۆزێكی سووكیش لە ئاسمان هەست پێ دەكرێت.

لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی ٣٧ و نزمترینی ٢٤ دەبێت. لە سلێمانی و دهۆك پلەی گەرمی لە نێوان ٣٥ و ٢٢، لە كەركووكیش لە نێوان ٣٨ و ٢٥ دەبێت.

بۆ سبەی چوارشەمیش پلەكانی گەرمی دابەزین تۆمار دەكەن. لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی ٣٦ و نزمترینی ٢٤ دەبێت. لە سلێمانی لە نێوان ٣٥ و ٢٢ و لە دهۆكیش لە نێوان ٣٤ و ٢٢ دەبێت و لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرمی ٣٧ و نزمترینیشی ٢٤ دەبێت.








وشە - سلێمان تاشان