* ئایا چ كات چـــــای بوخورێته‌وه ته‌ندروسته؟
* ئایا میوه خواردن له پاش یا پێش نان ده‌بێت بوخورێت؟
ئه‌وه‌ی كه باوه له نێو هاوڵاتیان هه‌ر كــــات كه نان ده‌خوات ده‌ست به‌جێ ئاره‌زووی پاڵادانه‌وه و ڕاكشان ده‌كات جا به بیانووی ماندویه‌تی بێت یا به مه‌به‌ستی سه‌یركردنی ته‌له‌فزێۆن بێت كه له ڕاستیدا و به‌پێی زانیاری پزیشكی و زانستی ئه‌م جۆره نه‌ریته یه‌كجار خراپه‌و ته‌ندروستی جه‌سته به شێوه‌یه‌كی گشتی به تێپه‌ربوونی كات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
له‌م ڕاپۆرته ئـــاماژه به چه‌ند نه‌ریتێكی باو ده‌ده‌ین كه هاوڵاتیان له ژیانی ڕۆژانه‌یان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به تایبه‌ت له پاش خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ یا ئێواره بێت كه ده‌كرێت بڵێن یه‌كجار خراپن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆیه گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیت به خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌بێت خۆت به دوور بگریت له‌و نه‌ریتانه:
* جگه‌ره كێشــــان
ترسناكی كێشانی یه‌ك جگه‌ره له دوای نان خواردن به رامـــبه‌ره به كێشانی ده جگه‌ره چونكه له دوای نان خواردن ڕێژه‌ی به‌رزی ئۆكسجین به مه‌به‌ستی پڕۆسه‌ی هه‌رسكردن بوونی ده‌بێت و كێشانی ڕاسته‌وخۆی جگه‌ره ده‌بێته هۆی لكانی زۆرترین له پیكهاته‌ی نیكۆتین به گه‌ردی ئۆكسجین و تێكه‌ڵ بوونی به جه‌سته‌دا كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری تووشبون به شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان و ڕیخۆڵه ده هێند ده‌كات.
* مێــــــوه خواردن
باشترین كاته‌كانی میوه خواردن له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به تاڵه به جۆرێك جه‌سته پێویستی به ئه‌نزیمی جۆراو جۆره به مه‌به‌ستی شیكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی شه‌كری و ڕیشاڵیه‌كان و سود وه‌رگرتن و مژینی زۆرترین پێكهاته‌ی میوه كه یه‌كجار گرنگن بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، لێكه‌وتی نه‌رێنی خواردنی میوه ڕاسته‌وخۆ له دوای نان خواردن بریتین له دڵه كزێ و قڕقێنه لێدان و هه‌رسی ناته‌واو.
* نووســتن
توێژینه‌وه زانستیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه باس له ئه‌گه‌ری به‌رزی ڕیژه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ و ئیفلیجی مێشك ده‌كه‌ن كه هه‌ر كات له پاش نان خواردن كه‌سه‌كه پاڵبداته‌وه به مه‌به‌ستی نووستن، هاوكات له‌گه‌ڵ دروست بوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌وام به گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رس.
* خۆشوشــتن
خۆشوشتن هۆكاره له ناردن و فشاری خوێن به‌ره‌و په‌له‌كانی ده‌ست و پێیه‌كان به جۆرێك كه ڕێژه‌ی ئاراسته‌كراوی خوێن بۆ گه‌ده كه‌مترده‌بێت له ئاستی پێویست كه ئه‌مه‌ش هۆكارده‌بێت له دروست كردنی ناهاوسه‌نگی له هه‌رس كردنی خۆراك و سود نه‌گه‌یاندن به جه‌سته.
* چــــا خواردنه‌وه
سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی كه‌م خوێنی و كه‌می ئاستی توخمی ئاسن له خوێندا هۆكاره‌كه‌ی بۆ چــا خواردنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ له پاش نان خواردن ده‌بێت، به جۆرێك كه چـــای پیكهاته‌ی ترشی تانیكی تێدایه‌و به توخمی ئاسنه‌وه ده‌لكێت و ناهێڵێت جه‌سته سودی لێ وه‌رگرێت.
د. تۆڵه فه‌ره‌ج
*سه‌رچاوه (ماڵپه‌ڕی زانیاری ته‌ندروستی Useful Gen)