دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هاوسه‌رگیری بووك و زاوایه‌ك، ده‌ته‌وێت بۆ سه‌ردانیان بچیت، دووباره پیرۆزبایی‌یان لێ بكه‌یت و دیاری‌یان بۆ ببه‌یت، به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بیت له‌گه‌ڵیاندا چۆن قسه ده‌كه‌یت و چی ده‌ڵێیت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زۆر نزیكیشت بن، ده‌بێ هه‌ندێك له ئه‌ته‌كێته‌كانی سه‌ردانیكردنیان بزانیت.
ماڵپه‌ڕی "
ئونوسه" ئه‌ته‌كێتی سه‌ردانی تازه بووك و زاوای به‌م شێوه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه:
_ پێویسته دیارییه‌كی بچووك له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نزیكیشت بێت، ده‌بێ به پارچه شیرینییه‌ك یان جوانكارییه‌كی ناوماڵ، بۆیان بسه‌لمێنیت چه‌نده خۆشحاڵی به به‌یه‌كتر گه‌یشتنیان.
_ پێوسته جلێكی فه‌رمی له‌به‌ر بكه‌یت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆلای بێگانه‌یه‌ك ده‌چیت، هه‌رگیز به جلی ڕۆژانه‌وه مه‌ڕۆ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نزیكترین هاوڕێشت بێت.
_ هه‌ندێك پرسیار هه‌یه زۆر به وریایییه‌وه ده‌بێت خۆتی لێ به‌دوور بگریت، وه‌ك: كه‌ی منداڵت ده‌بێ؟ خه‌رجی ئاهه‌نگه‌كه‌تان چه‌ند بوو؟ دوای هاوسه‌رگیری ژیانت قورس بووه؟ بیری گه‌نجێتیتان ناكه‌ن؟. ئه‌م پرسیارانه بۆی هه‌یه كێشه‌ی خێزانی له نێوان هاوسه‌ره‌كان دروست بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی ببیته ناكۆكی نێوانیان، ده‌توانی دڵخۆشیان بكه‌یت و باسی ڕووداوه خۆشه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌یان بكه‌یت، یان پێیان بڵێیت له ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ند دڵخۆش بووی به بینینیان.
_ یه‌كسه‌ر داوایان لێ مه‌كه هه‌موو ماڵه‌كه‌ت پیشان بده‌ن، چونكه له‌وانه‌یه پێویستیان به‌وه بێت هه‌ندێك ڕێكخستنی تێدا بكه‌ن، یان ئاماده نه‌بن به پێشاندانت، له‌به‌ر ئه‌وه له‌و شوێنه دانیشه كه فه‌رمووت لێ ده‌كه‌ن و داوای زیاتر مه‌كه.
_ ئه‌گه‌ر تۆ خزمی نزیكی بووك بیت، پێویست ناكات قسه‌ی تایبه‌تی خۆتان ئه‌و كاته بكه‌ن، زاوا وه‌ك بێگانه‌یه‌ك پێشان بده‌ن، چونكه تازه هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وان هاوسه‌ری یه‌كترن، ده‌بێت تۆش به یه‌ك چاو سه‌یریان بكه‌یت، هیچ كامیان جیا نه‌كه‌یته‌وه.