تۆڕی پەرلەمانتارانی بەریتانیا: پشتگیری ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكەین

:: AM:11:30:26/09/2017 ‌

ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتارانی بەریتانیا نزیكەی 10 ڕۆژە لە هەرێمی كوردستانن  و ئاشكرای دەكەن پرۆسەی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ڕای خەڵكە و ئێمە پشتگیری لێ دەكەین.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، تۆڕی پەرلەمانتارانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایان گەیاند، ئێمە ڕێز لە رای هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەگرین، بەڵام دڵگرانین بە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو لەلایەن دراوسێكانیانەوە، بەڵام ئێمە پشتگیریتان دەكەین.

ڕیفراندۆم ئێستە بەڕێوە چووە و ئەنجامیشی باش بووە، بەڵام دەبێت گفتوگۆش بكرێت بۆ گەیشتن بە ئەنجامەكان، بۆیە ئێمە هەرچییەكمان پێ بكرێت لە تۆڕی پەرلەمانتارانی بەریتانیا ئەوا دەیكەین، هەروەها ئەوە 14مین جار شاندی ئێمەیە سەردانی كوردستانی كردووە.

تۆڕی پەرلەمانتارانی بەریتانیا ڕایان گەیاند، هاتنی ئەو جارەمان تایبەت بوو بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم لە هەولێر و كەركووك و سلێمانی و بنكەكانمان بەسەر كردەوە، پرۆسەیەكی باش بوو و زۆر باش بوو، لە وڵاتی ئێمەش هەر بەو شێوەیە بەڕێوە دەچێت، بۆیە ئێمە هاتووینە ئێرە بۆ ئەوەی ڕێزی خۆمان بنوێنین بۆ ئەو شەهیدانەی ساڵی 1991 گیانیان بەخشیوە، هیوادارین گەلی كورد ئایندەی باش بێت، بۆیە دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامی ڕیفراندۆم بكەین، دەبێت زۆر دڵخۆش بین كە وەزیری بەرگریی بەریتانیا داوای ئاساییكردنەوەی دۆخەكەی كردووە.



وشە - رامیار جەواد