ره‌نگه په‌تاته‌ی شیرینت نه‌بیستبێت و نه‌زانیت كه چه‌ند جۆرێكی جیاوازی په‌تاته هه‌یه، په‌تاته‌ی شیرین جۆرێكی جیاوازه، به ڕه‌نگ سووره و له كاتی كوڵاندا ره‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت به‌قاوه‌یی، ئه‌م په‌تاته شیرینه له سورینام هه‌یه، پزیشكان پێیان وایه كه ئه‌م جۆره په‌تاته‌یه پێویسته گرنگی پێ بدرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌سه‌ر په‌تاته‌ی شیرین، زانایان ده‌ڵێن كه له ڕاستیدا ئه‌م جۆره خواردنه په‌تاته نییه، به‌ڵكو جۆره خواردنێكی تایبه‌ته، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه له په‌تاته ده‌چێت، پێی ده‌گوترێت په‌تاته‌ی شیرین.
په‌تاته‌ی شیرین خواردنێكی سه‌وزایییه و له وڵاتی سورینام زۆر گرنگی پێ ده‌درێت، به‌ڵام هێشتا له وڵاتانی تر نه‌ناسراوه، به‌ڵكو له مه‌ودوا زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تامێكی خۆشی هه‌یه.
تامی ئه‌م سه‌وزه‌یه زۆر نایابه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تامی شیرینه و له‌كاتی ئاماده‌كردندا پێویست ناكات به‌هاراتی تێبكه‌یت، له هه‌مان كاتدا په‌تاته‌ی شیرین پێك هاتووه له چه‌ندان ڤیتامین كه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، وه‌ك ڤیتامین ئه‌ی و سی كه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێستی مرۆڤ، له هه‌مان كاتدا سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی خواردنی ئه‌م سه‌وزه‌یه ئه‌و هه‌سته‌ت لا دروست ده‌بێت كه تێریت.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر په‌تاته‌ی شیرین، پزیشكان رێنوێنیی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی ئه‌م سه‌وزه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن، به‌پێچه‌وانه‌ی په‌تاته‌ی راسته‌قینه كه زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ له‌كاتێكدا نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی هه‌یه.