لە یارییەكی خولی ئیسپانیا ئەم راهێنەرە تووشی پێكان بوو

:: PM:12:20:26/09/2017 ‌

راهێنەری یانەی ڤالێنسیا ئاشكرای كرد كە لە یارییەكی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد لەنێو یاریگەی تووشی پێكان بووە.

یەكشەمی رابردوو لە گەڕی 6ی خولی ئیسپانیا یانەی ڤالێنسیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 2-3 گۆڵ لە یانەی ریال سۆسیدادی بردەوە.

مارسێلینۆی راهێنەری یانەی یانەی ڤالێنسیا ئاشكرای كرد كە كە لە یارییەكەدا دوای تۆماركردنی گۆڵی سێیەم و سەركەوتن بەهۆی ئاهەنگ گێڕانم تووشی پێكانی ماسوولكەكانی رانم بووم.

گۆڵەكە لەلایەن سیمیۆنی زازای هێرشبەری ئیتاڵی لە خولەكی 85ی گێمی دووەم تۆمار كرا، دوای ئەم گۆڵەش مارسیلینۆ بەشێوەیەكی جیاواز ئاهەنگی گێڕا و دوای ئەوەش یەكسەی قاچی خۆی دەگرێ و تووشی پێكان دەبێت.

راهێنەرەكە ئاشكرای كرد كە تووشی پێكانی قورسی ماسوولكەكانی هاتووە و لە كاتی ئاهەنگ گێڕانەكەشدا ئازارێكی زۆری لە رانیدا هەبووە.

راشی گەیاند كە ئێستا باری تەندروستی باشە و دڵخۆشیشە كە خۆی تووشی پێكان بووە نەك یاریزانێكی تیپەكەی.

جێی باسە یانەی ڤالێنسیا لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیادا تا ئێستا هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە و بەكۆكردنەوەی 12 خاڵیش لە ریزبەندی چوارەمی یانەكان دێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م