چالاكوانێكى سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى فێمینیستى ئۆكرانى له‌به‌رده‌م هه‌ریه‌ك له "پێترۆ پۆرۆ شینكۆ سه‌رۆكى ئۆكرانیا و ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆى سه‌رۆكى بیلاروسیا" خۆى ڕووت كرده‌وه و پاسه‌وانه‌كانى كۆشكى كۆمارى ئۆكرانیا به‌په‌له ئه‌و ئافره‌ته‌یان له‌به‌رده‌م چاوى كامێرا‌كان دوورخستەوە و ڕۆژنامه‌نووسان به خرۆشه‌وه دیمه‌نه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.
ئوکرانیا دووەمین وڵاتی گەورەی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپایە، ئوکرانیا ئەندامە لە یەکێتیی وڵاتە سەربەخۆکان، لە نێوان ساڵانی 1923 - 1991 وڵاتەکە بەشێک بوو لە یەکێتیی کۆمارەکانی سۆڤیێتەوە، شاری کیێڤ پایتەخت و گەورەترین شارەی وڵاتەکەیە.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتووانی 44,941,303 کەس بووە کە دەکاتە 0,62 لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان.