دوو كۆنگرێسمانی دیاری ئەمەریكی پشتگیری سەربەخۆی كوردستانن

دوو كۆنگرێسمانی دیاری ئەمەریكی پیرۆزبایی سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و پاڵپشتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەردەبڕن.

ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئەیلوول، ترێنت فرانكس ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لە ویلایەتی ئەریزۆنا و سەر بە پارتی كۆماری ئەمریكا لە راگەیەندراوێكی سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند، بەغدا نەیتوانیوە پارێزگاری لە گیانی كوردانی عێراق بكات و مافەكانیان بۆ دابین بكات، كوردیش مافی خۆیەتی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات.

زیاتر گوتی، ئەمەریكا بەرپرسیارێتی ئەخلاقی هەیە پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان بكات و ئەوەش لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی واشنتن دەبێت، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان بكات.

هاوكات ئێلیۆت ئینجێڵ، كۆنگرێسمانی دیموكرات و ئەندامی لیژنەی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و ڕوونی كردەوە كە كوردستان رۆڵێكی كارای لە شەڕی داعش گێڕاوە و ئەندامێكی كارای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بوو، بۆیە بڕوای تەواوی بە مافی كورد هەیە لە بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی.

دوێنی 25ی ئەیلوول، لە هەرێمی كوردستان پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی بەرێوەچوو، پێشبینی دەكرێت دەنگی "بەڵێ‌" ڕێژەیەكی زۆر بەدەست بێنێت و بەقسەی سەركردایەتی سیاسیی كورد دوای ئەوەی گفتوگۆی جیابوونەوە لەگەڵ بەغدا دەست پێ دەكات.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:04:40:26/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 1193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌