نێردراوێكی ئاژانسیی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕای گەیاند، پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان، كە دوێنی 25ی ئەیلوول بەڕێوەچوو بەبێ كێشە و بەسەركەوتوو بوو.
ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئەیلوول، ئیدرسی سلێمانی نێردراوی ئاژانسیی نێودەوڵەتی تەسمیمی ئێرانی بە "وشە"ی راگەیاند، پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بووەتە پڕۆسەیەكی نێودەوڵەتی، بۆیە جگە لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان میدیا نێودەوڵەتییەكانیش بایەخی پێ دەدەن.
زیاتر گوتی، سەرباری ئەوەی تا ئەنجامدانی پڕۆسەكە دژایەتییەكی زۆری هەبوو، بەڵام ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بەسەركەوتووی ئەنجام درا، ئەوەش پێوەندی بە خەڵكی كوردستانەوە هەیە كە چەندە تینووی سەربەخۆین.
دوێنی 25ی ئەیلوول، ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بەرێوەچوو، هەرچەندە تا ئێستە هیچ ئەنجامێكی فەرمی بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام بەپێی پێشبینییەكان دەنگی "بەڵێ" بۆ سەربەخۆی كوردستان سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە.
گەرمیان / سەبری هۆرینی