شارێكی سەردەمی ئەسكەندەری مەكدۆنی لە ڕانیە دەدۆزرێتەوە

:: PM:06:11:26/09/2017 ‌
تیمێكی لێكۆڵەری بەریتانی شارێكی شوێنەواری لە ڕانیە دەدۆزنەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەسكەندەری مەكدۆنی و ڕووبەرەكەی 240 دۆنم زەوییە و چەندان پەیكەری یۆنانی و ڕۆمانی لێ بووە.

لەكاتی گەڕانیان لە شاری ڕانیە، تیمێكی شارەزای شوێنەواری مۆزەخانەی بەریتانیا شارێكی مێژوویییان دۆزیوەتەوە لەسەر دەربەندی رانیە دۆزیوەتەوە كە ساڵی 331ی پێش زایین، ئەسكەندەری مەكدۆنی بەكاری هێناوە بۆ هێرشكردنە سەر داریوسی سێیەمی پادشای ئیمپراتۆڕیەتی فارس.


ئەو شارە مێژووییە بۆ یەكەمجار لەلایەن مانگی دەستكری كورونا ساڵی 1960 وێنەی گیراوە و دەركەوتووە باڵەخانەیەكی گەورە لە ژێر زەوییەكەدا هەیە.

جگە لەمە جوتیارانی ناوچەكە دەڵێن كە چەندانجار ڕێكەوتووە پارچە شوێنەوار و سنی و پارچە ئاسنی كۆن ببیننەوە.
كاركردن لەو ناوچە شوێنەوارییە لە بەرهای ئەمساڵ دەستی پێكردووە و بەقسەی لێكۆڵەرانی مۆزەخانەی بەریتانی بێت تا ساڵی 2020 دەخایەنێت.

كاركردن لەو شارە شوێنەوارە بەشێكە لە پلانی حكومەتی بەریتانی بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ دووبارە بنیادنانەوەی شوێنەوارە لە ناوچووەكانی بەهۆی هاتنی داعشەوە كە بڕی 30 ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی (40 ملیۆن دۆلار)ی بۆ تەرخان كراوە.
دوای تێپەڕبوونی دوو هەزار ساڵ بەسەر مردنی ئەسكەندەر، زانیانی شوێنەوار ڕایان وایە ئەو شارە كەوتبووە سەر ریَِگای ئەسكەندەر و بەدوا شوێنەواری سەردەمی دەسەڵاتی ئەوی دادەنێنن.

ئەسكەندەری مەكدۆنی یەكێكە لە سەركردە سەربازییەكان كە سەركەوتوو بووە لە شەڕەكاندا، مەكدۆنی بەگوێرەی سەرچاوەكانی مێژوو ئەو كاتەی كە مردووە توانیویەتی مەملەكەتەكەی بكاتە بەهێزترین وڵات لەسەردەمی خۆیدا كە پێش ئەو سەركردەكانی دیكەی ئیمپراتۆریەتەكە نەیانتوانیوە.
 

شارەزایانی شوێنەوار هاودەنگن لەسەر ئەوەی شوێنەوارێكی زۆر هەن لە عێراق كە هێشتا ئاشكرا نەكراون، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 1960 سیخوڕەكانی ئەمەریكا چەند گرتەیەكی وێنەییان لە عێراق تۆمار كردووە، كە ساڵی 1996 بڵاوكرانەوە، بەڵام ئەوكات بەهۆی ئەوەی بارودۆخی ناوچەكە گونجاو نەبووە زانایانی شوێنەواری جیهانی نەیانتوانیوە بێنە كوردستان و ناوچەكە ئاشكرا بكەن.

ئێستا لە ڕێگەی بەكارهێنانی بەهێزترین و نوێترین تەكنۆلۆجیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان شارەزایان و لێكۆڵەرانی شوێنەوار كار لە ناوچەكەدا دەكەن و ئاشكرایان كردووە كە شارێكیان دۆزیوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی یەكەم و دووەمی پێش زایین، هاوكات دەركەوتووە كە شارەكە كاریگەریی بەهێزی یۆنانی و ڕۆمانییەكانی بەسەروە هەبووە.

شارەزایانی شوێنەوار ڕایان وایە كە ئەسكەندەری مەكدۆنی ساڵی 331ی پێش زایین ئەو شارەی دامەزراندووە و خۆی و سێ هەزار لە جەنگاوەرە پێشكەوتووەكانی لەو شارەوە هەڵمەتەكانیان دژی داریوسی سێیەمی ئیمپراتۆریەتی فارسی ئەنجامداوە.


لەو ناوچەیەدا ئەسكەندەری مەكدۆنی لە تەمەنی 32 ساڵیدا ئیمپراتۆریەكەی فراوان كرد كە لە مەكدۆنیا دەستی پێكرد و پەلی بۆ یۆنان و ئەوروپا، لەوێشەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی فارس و میسر پەلی هاوێشت.

لێكۆڵەران ڕایان وایە دەربەندی ڕانیە لەلایەن ئەسكەندەری مەكدۆنی وەك رێگەیەكی سەرەكی بەكارهاتووە بۆ هێرشكردنە سەر داریوسی سێیەم لە ساڵی 331ی پێش زایین، پێدەچێ شارەكە خاڵی بەیەك گەیشتنی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواش بێت.

شارەكە 10 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ڕانیە، كە تیمێك لە لێكۆڵەرانی مۆزەخانەی بەریتانی بۆ یەكەم جار لە ساڵانی شەستەكانی سەتەی ڕابردوو لە ڕێگەی بەكارهێنانی كامێرای سیخوڕی ئاشكرایان كردووە، بەڵام دۆخەكە گونجاو نەبووە بۆ گەڕان و هەڵكۆڵین لەو شوێنەدا بەهۆی دەسەڵاتی سەدام حوسێن كە كۆنتڕۆڵی تەواوی عێراقی كردبوو.

بەڵام دوای گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پێشكەوتنی تەكنۆلۆجیا، ڕێگە بە مۆزەخانەی بەریتانی درا كە گەڕان لە ناوچەكەدا بكات و شارەزایانی شوێنەواری عێراقیش بەشداری پێ بكات وەك ڕاهێنانێك بۆیان و وەك وەڵامدانەوەیەكیش بۆ رزگاركردنی پاشماوەی شوێنەوارەكانی لە عێراقدا هێشتا ئاشكرا نەكراون، هاوكات وەڵامێكە بۆ ئەو شوێنەوارانەی داعش زیانی پێگەیاندوون.

 جۆن كاجینیس زانای شوێنەری پێشكەوتوو دەڵێ توانیمان كێوماڵی تەواوی ناوچەكە بكەین لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی تایبەت بە مۆزەخانەی بەریتانی لە مانگی بەهاری ڕابردوو، توانرا لە رێگەی وێنەكانەوە نیشانەكان شی بكەینەوە كە پێشووتر ئەو ئامێرە لە عێراق بە هیچ شێوەیەك بەكار نەهاتبوو، تەنانەت شارەزایانی شوێنەواری عێراقی شارەزای بەكارهێنانیشی نەبوون".

لە كاتی گەڕاندا لێكۆڵەران بنمیچی خانووێكیان دۆزییەوە كە لە قوڕ دروستكراوە لەگەڵ هێندێك پەیكەری سەردەمی یۆنانی و ڕۆمانییەكان، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە شارەكە دەمێكە هەبووە.

لەناو پەیكەرەكاندا كەسایەتی ژن هەبووە كە بیرسیفونی ڕای وایە ئەوە خوایەكی یۆنانییەكان بووە، بەڵام ئەدۆنیس رای وایە نیشانەی بە پیتی ناوچەكە بووە.

جگە لەمە پارەیەكیان دۆزیەوە لە جۆری (ئورو دوسی دووەم) كە پادشای بارسییەكان بووە و 57 ساڵ پێش زایین تا ساڵی 37ی زایین ژیاوە.
لێكۆڵەران دەڵێن شارەكە لەسەر 60 هێكتار زەوی بنیادنراوە كە دەكاتە 240 دۆنم زەوی.

سەرچاوە/ دەیلی مەیل






















وشە - فه‌رمان سادق