حه‌سنا مه‌ته‌ڕ چاودێرى لبنانى، دواى ئه‌وه‌ى وه‌ك چاودێرێكى بیانى لوبنانى ده‌ستنیشان كرا و چاودێریكردنى چه‌ندان شوێنى ده‌نگدانى له هه‌رێمى كوردستانى ده‌كرد، ده‌ڵێت: "به‌یانى 25ى ئه‌یلوول، كه هه‌ستام له خه‌و بینیم خه‌ڵكى كردوویانه به جه‌ژن، هه‌ستم كرد ئه‌مڕۆ ڕۆژى ده‌نگدان نییه به‌ڵكوو ڕۆژى بوونە دەوڵەتی كوردستانه".
ئه‌و چاودێره به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: " هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك و به‌رنامه بۆ داڕێژراو پڕۆسه‌كه‌ى بێكێشه به‌ڕێ كرد، گه‌رمى و خه‌مى هاوڵاتیانیش هۆكارى زۆرى به‌شداریكردن بوون، ئه‌وه‌نده‌ى من به‌دیم كرد، هیچ سه‌رپێچییه‌كى نایاساییم نه‌بینى، به پێچه‌وانه‌وه كۆمسیۆن و كارمه‌نده‌كانى به په‌رۆشه‌وه كاره‌كانیان ده‌كرد و بێلایه‌ن بوون".
زیاتر گوتى : " ڕۆڵى ئافره‌ت له‌م پڕۆسه‌یه‌دا زۆر به ڕوونى دیار بوو و ڕێژەیه‌كى به‌رچا و باشیان هه‌بوو له كاره‌كانیشدا، سوپاسى خاتوو (خانزاد بارزانى) به‌خه‌مه‌وه هه‌ماهه‌نگى و پاڵپشتى و ته‌واوى ئاسانكارییه‌كانى بۆمان ده‌سته‌به‌ر كرد".
له كۆتایدا پیرۆزبایى له خه‌ڵكى كوردستان كرد و به خۆشحاڵیه‌وه گوتى ڕیفراندۆم كاتێك ئه‌نجامه‌كه‌ى باش ده‌بێت، كه وه‌ك و گه‌لى كورد به‌بێ كێشه و سه‌رپێچى به‌ڕێوه بچێت و ئێوه نموونه‌ى ده‌وڵه‌تى نوێى داهاتوون.
دوێنی 25ی ئەیلوول، ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بەڕێوەچوو، هەرچەندە تا ئێستە هیچ ئەنجامێكی فەرمی بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام بەپێی پێشبینییەكان دەنگی "بەڵێ" بۆ سەربەخۆی كوردستان سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە.