یەكەم سكاڵای یاسایی دژ بە سعوودیە تۆمار كرا

:: PM:04:03:01/10/2016 ‌

تەنیا دوو رۆژ دوای پەسندكردنی بڕیاری جاستا، كە پڕۆژە بڕیارێكە رێگە بە كەسوكاری قوربانییانی 11ی سێپتەمبەر دەدات، سكاڵا دژ بە وڵاتی سعوودیە تۆمار بكەن، خانمێكی ئەمەریكایی كە هاوسەرەكەی لەو هێرشەی 11ی سێپتەمبەردا كوژراوە، سكاڵای یاسایی تۆمار كرد.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، ئەو خانمە ناوی ستیڤانی دی سیمۆنە و هاوسەرەكەی ئەفسەری هێزە دەریایییەكانی ئەمەریكا بووە، لە رۆژی 11ی سێپتەمبەری 2001 لە هێرشە تیرۆریستییەكەی رێكخراوی ئەلقاعیدە بۆ سەر باڵەخانەی پنتاگۆن كوژراوە.

ستیڤانی، سكاڵاكەی لە یەكێك لە دادگەكانی ویلایەتی واشنتۆن تۆمار كردووە و تێیدا بە تۆمەتی ئەوەی سعوودیە پشتیوانیی دارایی رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدەی كردووە، داوای سەپاندنی سزای پێبژاردن بەسەر سعوودییە لەلایەن دادگەوە دەكات، بەڵام بڕی قەرەبووە داواكراوەكەی دیاری نەكردووە.

وشە/ سپوتنیك. و: ئەهمەد كەیفی


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی