دۆستە دێرینەكەی كورد پیرۆزبایی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی دەكات

:: PM:09:30:26/09/2017 ‌
كونسووڵی پێشووی فەڕەنسا لە هەولێر, كە بە دۆستی دێرینی كورد ناسراوە, پیرۆزبایی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان دەكات و لە تویتێكدا چەند وێنەیەكی خۆی و مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە.

لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر، فریدریك تیسۆ كونسووڵی پێشووی فەڕەنسا لە هەولێر, كە بە دۆستی دێرینی كورد ناسراوە چەند وێنەیەكی نوێی خۆی لەگەڵ بارزانی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی " گەلی كوردستان بڕیاری لە چارەنووسی خۆی دا.. ڕۆژێك دواتر.. یەكەم ڕۆژی سەربەخۆیی لە ڕۆحەوە".

پێشتریش لەكاتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆكانی نێوان بارزانی و شاندی وڵاتانی نێودەوڵەتی بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، تیسۆ ڕای گەیاندبوو، كوردەكان دۆستن و پێویستە بە هیچ بەڵێنێك باوەڕ نەكەن.

ئەوە لە كاتێكدایە، كە فریدریك تیسۆ كونسووڵی پێشووی فەڕەنسا لە هەولێر  لە كاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان, كە دوێنی 25ی ئەیلوول بەڕێوەچوو یەكێك بوو لە چاودێرە نێودەوڵەتییەكانی پڕۆسەكە.











وشە - سه‌رخێڵ هاشم