شێركۆی كوڕی هه‌ژار موكریانی، نامه‌یه‌كی هه‌ستبزوێن بۆ باوكی ده‌نێرێ و ده‌ڵێ، خۆزگه ئێسته لێره بوویتایه و ده‌تبینی كه كورد له باشوور ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواش بێ‌باك له دڕنده‌یی داگیركه‌ر، هاوار له هه‌موو دنیا ده‌كه‌ن.
ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول، له ڕۆژێكی مێژوویی بێ وێنه‌ی كورددا، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان ئه‌نجام دا، به زۆرینه‌یه‌كی فراوان ده‌نگیان به جیابوونه‌وه له عێراق و سه‌ربه‌خۆیی دا، ئه‌مه‌ش جۆش و خرۆشی هه‌موو خه‌ڵكی جووڵاند، به تایبه‌تی ڕۆشنبیران و شاعیران.
شێركۆ هه‌ژار، به‌وه ناسراوه كه بۆچوونه‌كانی دژی باوكین و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی جیایه، بۆیه له نامه‌یه‌كی ئاوادا كه بۆ هه‌ژار موركیانی شاعیری ناسراوی گه‌لی كوردی ناردووه، بایه‌خی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی نامه‌كه به ته‌واوی بگات، ده‌قه‌كه‌ی وه‌ك خۆی داده‌نێین:
هه‌ژار.. ئێسته بۆ جاری یه‌كه‌م بۆت ده‌گریم، به‌ڕاستی بۆت ده‌گریم
هه‌ژار كه مردیت، تۆ چه‌نده ده‌كرا به مردنی من بگریایته‌وه، منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده به مردنی تۆ گریام. خوا ده‌زانێت مێشیشم میوان نه‌بوو و قه‌تیش پێم وانه‌بوو رۆژێك ده‌هات بۆت بگریامایه.. جا بزانه! كه‌چی ئێسته دانیشتووم بۆت ده‌گریم، به‌ڕاستی بۆت ده‌گریم و ده‌ڵێم ئاخ هه‌ژار یه‌ك له‌حزه ئه‌مه‌ت به چاوی خۆت بدیتایه چۆن كوردستان ژیاوه‌ته‌وه: كورد له باشوور ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و مهاباد، سنه، سه‌قز، بۆكان، بانه، مه‌ریوان، خانێ و قامیشلی، هه‌مووی له‌گه‌ڵیدا بێ‌باك به دڕنده‌یی ئیستیعمار هاوار له هه‌موو دنیا ده‌كات: من كوردم و سه‌ربه‌خۆییم ده‌وێت.. ئای هه‌ژار ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت بدیتایه.
شتێكی تریش هه‌ژار، تۆ ده‌تگوت: رۆیشتنی مسته‌فا بارزانی به‌تاڵاییه‌ك دروست ده‌كات، به هیچ كام له كوڕه‌كانی پڕ نابێته‌وه، وابوو یان نا؟ منیش هاوڕات بووم و ده‌مگوت: ته‌بیعی، كه‌س ناتوانێت ئه‌و به‌تاڵاییه پڕ بكاته‌وه. به‌ڵام باوه‌ڕم پێ بكه هه‌ژار، هه‌ردووكمان هه‌ڵه بووین، وا هه‌مان مسته‌فا بارزانی به په‌یامی نه‌ته‌وه‌ی كورد روو له هه‌موو جیهان ده‌كات، به‌ڵام ناوی خۆی كردووه به مه‌سعوود بارزانی.
مه‌سعوود بارزانی ئه‌و به‌تاڵاییه‌ی پڕكردووه‌ته‌وه و به زیادیشه‌وه هه‌ژار، خۆزیا ده‌تتوانی له‌حزه‌یه‌ك ئه‌مه ببینیت هه‌ژار، سه‌د حه‌یف كه ئه‌مه‌ت به نه‌سیب نه‌بوو. ئه‌م چانسه به‌ر من كه‌وت نه‌ك تۆ، نازانم باوه‌ڕم پێ ده‌كه‌یت یان نا، خۆ تۆ ده‌زانیت من قه‌ت جگه له قه‌ناعه‌تی دڵ و مێشكی خۆم منه‌تم نه به ئه‌رز هه‌بووه و نه به ئاسمان، ئێسته‌ش هه‌مان شتم، ئه‌وه ئیتر مه‌عده‌نی منه خۆ به‌ده‌ست خۆم نییه، ده باوه‌ڕم پێ بكه، به‌هه‌مان ئه‌و رووحه‌مه‌وه كه ده‌یناسیت.
له قووڵایی دڵمه‌وه ئێستا ده‌ڵێم: خۆزیا سه‌د خۆزیا من له‌جیاتی تۆ بمردمایه، تا تۆ له‌جیاتی من ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ت بدیتایه و له هه‌ڵپه‌ڕینی شادیی نه‌ته‌وه‌كه‌تدا بوویتایه. ده‌زانم ده‌بوو ئه‌مه له‌پێشدا بۆ تۆ بوایه هه‌ژار.
هه‌ژار.. ئێسته بۆ جاری یه‌كه‌م بۆت ده‌گریم، به‌ڕاستی بۆت ده‌گریم .