له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل چی ڕوو ده‌دا؟
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ئاسایی به لێشاو له توركیاوه به ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل دێنه كوردستان و هاتوچۆ و كاروباره‌كانی نێوان توركیا و كوردستان له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به ته‌واوی ئاسایی و بێ كێشه‌یه.
ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل تاكه ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و فه‌رمییه له نێوان كوردستان و توركیا له ماوه‌ی ڕابردوو زۆرێك له میدیاكان باسیان له داخستنی ده‌روازه‌كه ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ به ته‌واوی دوور له ڕاستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د