خۆشەویستەكەی میسی یادی لە دایكبوون دەكاتەوە

:: AM:11:52:06/11/2016 ‌

ئەنتونێلا رۆكۆزۆی لەگەڵ خۆشەویستەكەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یادی چوار ساڵەی لەدایكبوونی كوڕە گەورەكەیان تیاگۆ كردەوە.

ئەنتۆنێلا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستگرام) وێنەیەكی خۆی و میسی و هەردوو كوڕەكانیان تیاگۆ و ماتیۆی بڵاو كردەوە، لەژێر وێنەكەش نووسیبووی "رۆژی لەدایكبوونت پیرۆز، 4 ساڵ لە خۆشەویستی، هەموومان بەبوونت دڵخۆشین و زۆریشمان خۆش دەوێیت".

تیاگۆ بەم دواییە بەفەرمی هاتە نێو بواری تۆپی پێ و لە ئەكادیمیای لاماسیای تایبەت بە پێگەیاندنی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە دەستی بە مەشق و راهێنان كرد.

میسی دەیەوێ كوڕەكەی بەهەمان هەنگاوەكانی ئەو لە قوتابخانەی لاماسیا تێپەڕبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هاوشێوەی ئەو ببێتە ئەستێرەیەكی تۆپی پێی جیهان.

جێی باسە چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەنتونێلا و میسی ئاهەنگیان گێڕابوو بەبۆنەی تۆماركردنی یەكەم گۆڵ لەلایەن تیاگۆوە لە تیپی منداڵانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ خوار تەمەن 6 ساڵان، هیواشیان خواستبوو وەك باوكی لە داهاتوودا ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.









وشە - ئامانج ئه‌كره‌م