ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ڕادەگەیەنرێت

:: PM:04:48:27/09/2017 ‌
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سەربەخۆیی كوردستان ڕابگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ی ئەیلوول، ئیسماعیل خورماڵی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن تا ئێستە لە كۆبوونەوەدایە و گفتوگۆی كۆبوونەوەكەش ئەنجامی دەنگدانی سەربەخۆیی كوردستانە.

زیاتر گوتی، زۆربەی كارەكان تەواو بووە و ئێوارەی ئەمڕۆ دوابەدوای كۆبوونەكەی ئەنجوومەنی كۆمسیاران، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكە بڵاو دەكرێتەوە.

ڕۆژی 25ی ئەیلوول، ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان لە تەواوی شار و شارۆكەكان بە كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكانیشەوە بەڕێوە چوو، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە ئەنجامی ڕیفراندۆمەكەدا دەنگی "بەڵێ‌" بۆ سەربەخۆیی كوردستان ڕێژەیەكی بەرزی بەدەست هێناوە.

 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم