لە سۆران ئاهەنگی سەركەوتنی ریفراندۆم بەردەوامە

:: PM:11:54:27/09/2017 ‌

هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی موژدەی سەركەوتنی راپرسی سەربەخۆیی كوردستان، لە شار و شارۆكەكانی كوردستاندا ئاهەنگ و زەماوەندی جەماوەری كوردستان بەردەوامە و ئێوارەی ئەمڕۆ سۆران ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە ساز كرا.

چوارشەم 27ی ئەیلوول، هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، موژدەی سەركەوتنی راپرسی سەربەخۆیی كوردستانی دەدەین.

كۆمسیۆن رای گەیاند كە ژمارەی دەنگی "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی كوردستان بریتی بووە لە دوو ملیۆن و 861 هەزار و 471، كە دەكاتە 92.73%ی دەنگەكان. بەو بۆنەیەوە لە شارۆكەی سۆران ئاهەنگێكی فرەوانی جەماوەری بەڕێوە چوو.

ئیبڕاهیم شێروانی بەشدارێكی ئاهەنگەكە بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمشەو ئاهەنگێكی جەماوەری بە بۆنەی سەركەوتن و بەدەستهێنانی رێژەی زیاتر لە 92%ی "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی بە بەشداری هەزاران كەس بەڕێوە چوو لەلایەن هەردوو هونەرمەند (عەبدوڵا هەركی) و (رۆمی هەركی)، ئاهەنگەكە گەڕم و گوڕتر كرا.  

سۆران/ موڕشید برادۆستی











وشە - مه‌حموود ئیسماعیل