كەسێك لە شاری سلێمانی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دوای بڕیاری دادوەر، گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەم ڕای گەیاند كە هێزەكانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەر، توانییان لە گەڕەكی "ئاشتی" ناو شاری سلێمانی، سێ كەس بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل بگرن.
هەر بەپێی ئەو ڕاگەیانراوە كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، ئەو باندە سێ كەسییە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری "ئۆپڵ/ڤیكترا"یان لە شاری هەڵەبجە دزیوە و دواتر بردوویانەتە شاری سلێمانی تا بیفرۆشن، بەڵام پێش ئەوەی بفرۆشرێت، دەستی بەسەردا گیراوە و هەرسێ كەسەكەش گیراون.
تاونبارەكان تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 26 ساڵان بووە، یەكێكیان بێ كار بووە و دوانەكەی تر یەكێكیان چایچی و ئەوی تر كاسب بووە، وەك لە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە.
وشە/ كوردۆ شابان