جێنیفه‌ر لۆپێز ئه‌ستێره‌ی ناوداری هونه‌ری موزیكی پۆپ و هیپ هۆپه، به ستایلێكی نوێ و سهنجڕاكێشهوه ده‌ركه‌وت و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه جێی باسێكی گه‌رمی هه‌واداران.
جێنیفه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامێكی شاری نیویۆرك به عه‌زییه‌كی سووری ناوازه‌وه ده‌ركه‌وت و به ستایله ساده‌كه‌ی و له‌شولاره رێكه‌كه‌ی، میدیا و هه‌وادارانی سه‌رسام كرد.
جێنیفه‌ر لۆپێز-ی ته‌مه‌ن 47 ساڵ، هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌رێكی به‌توانای ئه‌مه‌ریكییه، كلیپه موزیكییه‌كانی سه‌دان ملیۆن بینه‌ریان هه‌یه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یان ملیۆن هه‌وادار ئاگاداری كار و چالاكییهكانین، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی جیهانی دیاری به‌ده‌ست هێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی لێجند و خه‌ڵاتی گینز.