شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری فراكسیۆنی پارتی دیموكرانی كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق، راى ده‌گه‌یه‌نێت كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتى په‌رله‌مانى عێراقیان كردووه و ناگه‌ڕێنه‌وه. دووپاتى ده‌كاته‌وه، لایه‌نه‌كانى عه‌ره‌بى به‌ته‌واوه‌تى كاریان بۆ ئه‌وه كردووه عێراق بكه‌ن به عێراقى عه‌ره‌بى و په‌رله‌مانیش بووه‌ته په‌رله‌مانێكى عه‌ره‌بى تایفى.
ئایا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ په‌رله‌مانى عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟
-نه‌خێر، ئێسته ئێمه بڕیارى بایكۆتى په‌رله‌مانى عێراقمان داوه و ناگه‌ڕێینه‌وه. په‌رله‌مانى عێراق ئێسته په‌رله‌مانێكى عه‌ره‌بى و تایفییه و بۆ ئێمه كۆتای هاتووه و متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ست داوه.
هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ریفراندۆم له كه‌ركووك چۆن بوو؟
-وێڕاى هه‌موو ئه‌و فشاره توندانه‌ى له ئاستى عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام دواجار ریفراندۆم له كوردستان و كه‌ركووك زۆر به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا و به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌موو دانیشتووان و پێكهاته‌كانى شاره‌كه به‌شدارییان تێدا كرد، كه‌واته هه‌ڕه‌شه تونده‌كانى به‌غدا نه‌ك نه‌بووه هۆى په‌كخستنى پرۆسه‌كه له كه‌ركووك، به‌ڵكو زۆر به سه‌ركه‌وتوویى كۆتای هات.
ئێسته په‌رله‌مانتارانى عه‌ره‌ب و توركمان له هه‌وڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌دان له فوئاد مه‌عسووم سه‌ركۆمارى عێراق، قسه‌یه‌كتان له‌وڕووه‌وه هه‌یه؟
به‌ڵێ، ئه‌وان پێشتریش ده‌ستیان كردبوو به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆلابردنی سه‌رۆك كۆمار ووه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له كورد، بۆیه ئێمه‌یش داوامان له عه‌ره‌به‌كان كرد هه‌ر ته‌نیا با پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌بێت، به‌ڵكو سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى كورد و پۆسته سیادییه‌كان به وه‌زیره‌كانیشه‌وه له كورد وه‌ربگرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كورد به یه‌كجارى به‌غدا جێبێڵێت و ببێت به به‌غداى عه‌ره‌بى نه‌ك عێراقى.
حكوومه‌تی به‌غدا بڕیاری داوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌غدا ده‌وام ده‌كه‌ن و ده‌نگیان داوه له پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌ربكرێن، بۆچوونتان چییه؟
زۆر ئاسایی‌و چاوه‌ڕوانكراوه، من یه‌كه‌م كه‌سم كه ده‌نگم داوه و له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆم له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیبه شانازییه‌وه ئه‌و ده‌نگدان و به‌شدارییه‌م له ریفراندۆم راگه‌یاندووه و بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌وه بۆ ئێمه زۆر باشتره، چونكه ئه‌وان چه‌ند رێی دژایه‌تی كوردستان بگرنه به‌ر، ئه‌وه‌نده زووتر ده‌وڵه‌تی كوردستان له دایك ده‌بێت و ئێمه‌ش به ئامانجى دێرینمان ده‌گه‌ین كه بوون به خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیه.
هه‌ندێك له به‌رپرسانى عه‌ره‌بى عێراقى داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ كوردستان دابخات، ئایا ده‌توانێت ئه‌وه بكات؟
عێراق به داخستنی ده‌روازه‌كانی به‌غدا تووشی زۆرترین ته‌نگژه ده‌بێته‌وه، چه‌ند له زیانی ئێمه بێت،ده ئه‌وه‌نده زیاتر له زیانى خۆیان ده‌شكێته‌وه.به‌داخستنی ده‌روازه‌كان به‌ڕووى كوردستاندا،جیابوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق خێراتر ده‌بێت و ده‌بین به دوو دراوسێى یه‌كتر، بۆیه پێویست به هیچ ترسێك ناكات.
هه‌ندێك له به‌رپرسانى به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌ركووك ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌وه فشارێكى گه‌وره له‌سه‌ر شاره‌كه دروست ناكات؟
ئێسته نزیكه‌ی 30% مووچه‌خۆرانی كه‌ركووك مووچه‌كانیان له به‌غداوه دێت، ئه‌وه‌ش نابێته كێشه‌یه‌ك بۆ كوردستان، زۆر ئاسایى تێپه‌ڕ ده‌كرێت. چۆنكه له 14 ساڵى رابردوودا حكوومه‌تى كوردستان توانیویه‌تى مووچه‌ى زیاتر له شه‌ش هه‌زار له كارمه‌ندى ئاسایش و هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى كه‌ركووك دابین بكات، له توانایدا ده‌بێت مووچه‌ى پۆلیس و ئه‌و 30%ى فه‌رمانبه‌رانه‌ش بدات كه مووچه‌كانیان له حكوومه‌تى عێراقه‌وه دێ، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت دانیشتوانی كه‌ركووك هیچ ترس و نیگه‌رانییه‌كیان هه‌بێت.
وشه/كه‌ركووك- ئارام شێركۆ