سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحییه‌كانی كه‌ركووك ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه گه‌نجێكیان كوژراوه و تۆمه‌تیش ده‌خه پاڵ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌و شاره.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی شاره‌كه‌وه به "وشه" دراوه، به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو، گه‌نجێكی مه‌سیحی له كه‌ركووك به ناوی "لۆرانس موخڵیس یه‌عقووب" كوژراوه و تا ئێسته ورده‌كاری له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر گوتی: گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 23 ساڵ بووه، ئۆتۆمبێلێكی جۆری شێڤرۆلێت كامارۆ/ ڕه‌نگی شین/ سلێمانی/ ژماره 145684ی پێ بووه، له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووك تێپه‌ڕیوه، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی مه‌ڵبه‌نده‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و ده‌موده‌ست كوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحییه‌كانی كه‌ركووك كه نه‌یویست "وشه" ناوی بڵاو بكاته‌وه گوتی: ئێمه ده‌ستی تۆمه‌ت ڕووه‌و كارمه‌ندانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده درێژ ده‌كه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی زانیاریمان ده‌ده‌نێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه داوای یاساییان تۆمار كردووه، به‌ڵام تا ئێسته له لێكۆڵینه‌وه‌دایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووكیشیان كردووه.
"وشه" ویستی پێوه‌ندی به خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كه‌وه بكات، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ن، ته‌نیا گوتیان: ئێمه هیچ لێدوانێك ناده‌ین.
به گوته‌ی ئه‌و هاووڵاتیه مه‌سیحییه‌ی شاره‌كه‌ش بێت، له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتییه‌وه داوایان لێ كراوه كه هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه به كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن نه‌ده‌ن. زانیارییه‌كانی "وشه" هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتییه‌وه هه‌ڕه‌شه له خانه‌واده‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كراوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان بۆ میدیاكان نه‌ده‌ن.
بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌یه، "وشه" داوای له مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كه لێدوان بده‌ن، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه ئاماده نه‌بوون قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكی دادوه‌ری شاری كه‌ركووك له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه بۆ "وشه" گوتی، گوله له پشته‌وه به‌ر سه‌ری هاووڵاتییه مه‌سیحییه‌كه كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.