ڤیدیۆ.. راهێنانە وەرزشییەكانی ڤاندام و كچەكەی ببینە

:: PM:03:02:06/11/2016 ‌

ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوەدا دەردەكەوێت، هەر یەكە لە ئەكتەری بەناوبانگی ئەمەریكایی ڤاندام و بیانكای كچیەتی، لە كاتی نمایشكردنی هەندێك راهێنانی وەرزشیدا، كە ئەمەش بووەتە هۆی راكێشانی سەرنجی ژمارەیەك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەوادارانی فیلمەكانی ئەو ئەكتەرە.

ڤاندام، بە رەسەن بەلجیكاییە و لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەژی، تەمەنی 56 ساڵە، بەناوبانگبوونی دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵگێڕانی لە چەندان فیلمی سینەمایی ئەكشن، جگە لە كاركردنی لە بواری فیلم و سینەما، هاوكات یاریزانی یارییەكانی كاراتێ و كیك بۆكسینگە. 

بیانكا، كچی ڤان دامە، تەمەنی 25 ساڵە و لە ساڵی 2008ەوە دەستی كردووە بە راهێنانە وەرزشییەكان.

سەرچاوە: سپوتنیك-ویكیپیدیا



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی