پاش په‌سندكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى سیاسى گه‌ره‌نتیكردنى مافى پێكهاته‌كانى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له كوردستاندا، نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه یارمه‌تیده‌رێكى باش ده‌بێت له دروستكردنى متمانه‌ى زیاترى پێكهاته‌كان به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له باشوورى كوردستاندا، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى 24ى ئه‌یلوولى 2017دا، به‌ڵگه‌نامه‌ى سیاسى گه‌ره‌نتیكردنى مافى پێكهاته‌كانى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى په‌سند كرد. به‌ڵگه‌نامه‌كه له 14 خاڵ پێك هاتووه و ئه‌و داخوازییانه له‌خۆ ده‌گرێت كه پێشتر له‌لایه‌ن 20 لایه‌نى سیاسى سه‌ربه پێكهاته‌كانى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى كوردستانه‌وه گه‌ڵاڵه كراون و بۆ گه‌ره‌نتى مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى پێكهاته‌كان له ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستاندا و پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم كراوه.
شێخ شامۆ په‌رله‌مانتارى ئێزیدى له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه" په‌سندكردنى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم و سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كوردستانه‌وه به "ده‌ستكه‌وتێكى پڕ بایه‌خ بۆ پێكهاته‌كان" لێك ده‌داته‌وه.
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "گره‌نتیكردنى مافى پێكهاته‌كانى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى له یه‌كه‌م هه‌نگاوى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى كوردستاندا، گرنگییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه، به‌تایبه‌ت له قۆناغێكدا كه پێكهاته‌كان له عێراق رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵكوژى و تیرۆر و تۆقاندن ده‌بنه‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه متمانه‌یه‌كى گه‌وره به پێكهاته‌كان ده‌دات له پشتیوانیكردنیان له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستاندا".
روونى ده‌كاته‌وه، "پێكهاته‌كانى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و گه‌ره‌نتى و متمانه‌یه به‌شدارییان له یه‌كه‌م هه‌نگاوى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان كردووه كه پرۆسه‌ى پێڕه‌وكردنى ریفراندۆم بوو له 25ى ئه‌یلوولدا".
له باشوورى كوردستاندا چه‌ندان پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى له پاڵ كورددا ده‌ژین، له‌ناویاندا توركمان، گه‌لى كلدانى سریانى ئاشوورى، عه‌ره‌ب، مه‌سیحى، ئێزیدى، شه‌به‌ك، كاكه‌یى، زه‌رده‌شتى و جوو و سابیئه، ئه‌وان پاڵپشت به یاساى پاراستنى مافى پێكهاته‌كان كه له ماوه‌ى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا په‌سند كراوه، گه‌ره‌نتى كۆمه‌ڵێك له مافه سیاسى، فه‌رهه‌نگى و كولتوورییه‌كانیان كراوه، سه‌ره‌ڕاى مافى پێڕۆیى له ئاینه جیاجیاكان و پاراستنى ئازادى بیروڕاى ئاینى له كوردستاندا.
ماجید بازرگان په‌رله‌مانتارى توركمان له كوردستان، بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات، "داواكارى لایه‌نه سیاسییه‌كانى پێكهاته‌كان بۆ كۆمیته‌ى ریفراندۆم و پاشان گه‌ڵاڵه‌كردن و په‌سندكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى سیاسى گه‌ره‌نتیكردنى مافى پێكهاته‌كان، وه‌ك په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌فى لێ هات له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان یان ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و پێكهاته‌كاندا".
"سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له یاساى پاراستنى مافى پێكهاته‌كاندا، كۆمه‌ڵێك له مافه‌كانى پێكهاته‌كان پارێزراوه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئه‌و پره‌نسیپه بنچینه‌یییانه له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌بێت له ده‌ستوورى ده‌وڵه‌تى كوردستاندا وه‌ك مافى بنچینه‌یى پێكهاته‌كان جێگیر بكرێن" بازرگان وای گوت.
بازرگان ئاماژه به ناوه‌ڕۆكى به‌ڵگه‌نامه 14 خاڵییه‌كه ده‌كات، "هه‌موو خاڵه‌كانى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ ئێمه به‌ته‌واوه‌تى گرنگن، تیایاندا دووپات له پشكى پێكهاته‌كان له ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان، جێبه‌جێكردن و دادوه‌رى و لایه‌نى سه‌ربازى و ته‌ناهى كراوه، هه‌روه‌ها پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه پێكهاته‌كان مافى چاره‌ى خۆنووسین و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه كه چڕى دانیشتووان پێك دێنن، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن پێكهاته‌كان به‌شدارییه‌كى راسته‌قینه‌یان له ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستاندا هه‌بێت".
هاوكات كه‌مال یه‌ڵدا په‌رله‌مانتارى مه‌سیحى له كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "به‌ڵگه‌نامه‌ى گه‌ره‌نتیكردنى مافى پێكهاته‌كان به ئاراسته‌ى داڕشتنى ده‌ستوورێكى مه‌ده‌نییه له ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستاندا، ئامانج له‌وه دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نییه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاووڵاتیبوون له كوردستاندا كه گه‌ره‌نتى پاراستنى مافى هاووڵاتییان به‌بێ جیاوازى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى بكات".
یه‌ڵدا پێى وایه، "به پێڕه‌وكردنى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، پێكه‌وه‌ژیانى نێوان پێكهاته‌كانى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى له ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستاندا، به‌ته‌واوه‌تى به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌بێت".