دوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، عێراق ده‌بێ بودجه‌ی 10 ساڵی كوردستان ئاماده بكات و ئه‌و پاره‌یه‌ی كوردستان له قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی له عێراق ده‌ستی ده‌كه‌وێ له نه‌وت و گازه‌كه‌ی زیاتره.
كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق كێشه‌كانی یه‌كلا بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه و داتا به‌ڵگه‌كانی بخاته ڕوو، ته‌نیا به‌و قه‌ره‌بووه دارایییانه‌ی له ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عێراق لێی كه‌وتووه، بودجه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتووی وڵات دابین بكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به لێزانینی شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و لیژنانه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دادگای نێوده‌وڵه‌تی داده‌نیشن.
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جینۆساید و قوربانییه‌كانی تر به‌ده‌ست ئه‌و وڵاته‌ی لێی جیا ده‌بێته‌وه یان لێی ڕا ده‌كات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ددانی پێدا ناوه و له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ده‌كرێ. تا ئێسته‌یش ئه‌ڵمانیا قه‌ره‌بووی جینۆسایدی "هۆلۆكۆست"ی جووه‌كان ده‌كاته‌وه و به‌پێی ڕێككه‌وتنی "لۆكسه‌مبۆرگ" كه ساڵی 1952 له نێوان ئه‌ڵمانیا و ئیسرائیل واژوو كراوه، ئه‌و وڵاته قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و زیانانه ده‌كاته‌وه كه ڕژێمی نازیی هیتله‌ر تووشی كردوون.
جگه له‌و پاره‌یه‌ی ساڵانه ده‌درێت به حكوومه‌تی ئیسرائیل، قوربانییانی هۆلۆكۆسته‌كه و نه‌وه‌كانیان تا هه‌تایه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه مووچه‌یان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تا ئێسته‌یش ئه‌ڵمانیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نه‌یتوانیوه ببێت به ئه‌ندامی جێگیر، هه‌میشه ده‌گوترێ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، هه‌رگیز ناگوترێ شه‌ش و به‌شێك له‌و ڤیتۆ و مافانه‌ی ئه‌و پێنج وڵاته‌ی تر هه‌یانه، ئه‌و ناتوانێ بیگاتێ. كورد ئه‌گه‌ر بزانێ وه‌ك جوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی بكات، قه‌ره‌بووه‌كه‌ی ده هێنده‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌یه كه ئیسرائیل له ئه‌ڵمانیای ده‌ست كه‌وتووه.
بودجه‌ی 30 ساڵی ده‌وڵه‌تی كوردستان
ئه‌یاد كاكه‌یی سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و شاره‌زا له كه‌یسه‌كانی قوربانیانی كورد به‌ده‌ست ڕژێمی پێشووی عێراق له ساڵانی 1968 تا 2003، له‌باره‌ی قوربانییه‌كانی كورد به"وشه"ی گوت، كوردستان به 16 دۆسیه داوای قه‌ره‌بوو له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، به‌ڵام ته‌نیا شه‌ش دۆسیه‌یان تا ئێسته په‌سند كراون و 10 دۆسیه‌ی تر ماوه كه هێشتا كاری ته‌واویان له‌سه‌ر نه‌كراوه و ده‌بێ ئه‌وانیش هه‌ژمار بكرێن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێ دۆسیه هه‌ن له‌ناو خۆیاندا چه‌ند پاكێجێكن و كراون به یه‌ك دۆسیه، بۆ نموونه هه‌ڵه‌بجه جگه له كیمیابارانی 1988، كانی ئاشقان و بۆردمانی ساڵی 1974یشه، یان بارزان 16 جار سووتێنراوه و كراوه به یه‌ك دۆسیه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نیا ئه‌و شه‌ش دۆسیه‌یه‌ی حكوومه‌تی عێراق ددانی به قه‌ره‌بووكردنه‌یان داوه، به 375 ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه. شه‌ماڵ ئیبراهیم پسپۆڕی ئابووری، به"وشه"ی گوت، ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌غدا ئه‌و قه‌ره‌بووه به هه‌ولێر بداته‌وه، ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌توانێ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ كێشه‌ی ئابووری نه‌بێ، چونكه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی قستیش بدرێته‌وه، به‌شی بودجه‌ی 30 ساڵی كوردستان ده‌كات، ئه‌گه‌رچی به زۆری له‌و قه‌ره‌بووانه‌دا ماوه‌یه‌كی درێژتر داده‌نرێ، وه‌ك دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ژاپۆن كه له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس وه‌رگیرابوون و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كوێت.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌ڵێ، كۆمه‌ڵێك شایسته‌ی دارایی هه‌ن، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كوردستانیش ده‌بێ به ده‌وڵه‌ت، پێویسته له ڕێی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له عێراقی وه‌ربگرێته‌وه، چونكه ڕوونه خۆی ناچێته ژێر باریه‌وه، بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كاری له‌سه‌ر بكرێ.
ئه‌مه هه‌موو قه‌ره‌بووه‌كه نییه
تا ئێسته كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێك بووه له عێراق و به‌پێی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته ته‌نیا قه‌ره‌بووی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامی داتا كردووه. ئه‌یاد كاكه‌یی ده‌ڵێ، پێویسته حكوومه‌تی كوردستان د‌رك به‌وه بكات، ئێمه تا ئێسته قه‌ره‌بووه‌كانمان دادگای باڵای عێراق یاسای ژماره 10ی ساڵی 2005، باس له قه‌ره‌بووه‌كانی ساڵی 1968 تا ڕووخانی سه‌دام ده‌كات، به‌ڵام ئێمه له سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ڕژێمه‌كانی تری عێراق مافه‌كانمان پێشێل كراون، پێویسته هه‌موو ئه‌وانه داتا بكرێن و بخرێنه ناو گفتوگۆی دانوستانه‌كانه‌وه.
شۆڕشی شێخ مه‌حموود، ڕاپه‌ڕینی بارزانییه‌كان، سه‌ركوتكردنی ڕێپێوانی شاری سلێمانی ساڵی 1960 و ده‌یان دۆسیه‌ی تر هه‌ن كه ده‌بێ قه‌ره‌بوویان بكرێته‌وه، یان سیاسه‌تی ته‌عریب كه به‌شێكی پێش ڕژێمی به‌عس بووه، یان شه‌هیدانی شۆڕِشی ئه‌یلوول، بۆیه ده‌بێ سه‌رله‌نوێ داتایه‌كی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه ئاماده بكرێ. ئه‌یاد كاكه‌یی وای گوت.
لیژنه‌یه‌ك سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامارانه‌یه
فوئاد عوسمان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كوردستان، به"وشه"ی گوت، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش ئه‌ندامه تێیدا، ئاماری ته‌واوی ئه‌و زیان و قوربانییانه‌یان تۆمار كردووه كه به‌پێی ماده‌ی 132 له ده‌ستووری عێراق، ددان به قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی جینۆساید ده‌نێ، هه‌روه‌ها ده‌توانین پشت به‌و داوایه ببه‌ستین له دانوستانه‌كانی پێشتردا له‌گه‌ڵ به‌غدا داوامان كردووه، له ڕێی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام درا كه له ده‌ره‌وه‌ی جینۆسایده و حكوومه‌تی عێراق ددانی پێدا ناون، وه‌ك پڕكردنه‌وه‌ی كانیاوه‌كان، بێسه‌روشوێنكردنی خه‌ڵك و زۆری تر كه به وردی تۆمار كراون.
سه‌رده‌می حكوومه‌تی نووری مالیكی، لیژنه‌كه‌ی نێوان كوردستان و عێراق، قه‌ره‌بووی هه‌موو زیانه‌كانی ڕاده‌ستی ئه‌و كرد، به‌ڵام وێڕای ڕه‌زامه‌ندی، به بیانووی ئه‌وه‌ی پاره‌یان له به‌رده‌ست نییه و پێویستیشه په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر بدات چونكه بڕه‌كه‌ی زۆره. ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی كوردستان ئاماده بوو به‌شێوه‌ی قست بدرێ، به‌ڵام ئه‌وان به‌وه‌یش ڕازی نه‌بوون. فوئاد عوسمان وای گوت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، ته‌نیا له كۆی شه‌ش دۆسیه، كوردستان 375 ملیار دۆلاری قه‌ره‌بوو له عێراق داوا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ته‌واوی هه‌ر 16 دۆسیه‌كه په‌سند بكرێن كه ته‌نیا سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسه، نرخه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت به دوو هێنده، به‌ڵام ئه‌مه ته‌واوی ئه‌و قه‌ره‌بووه نییه كه كوردستان له عێراقی ده‌وێ، پێویسته له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراقه‌وه، له ساڵی 1921 تا 1968 به تایبه‌ت باس بكرێ، دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقیش كه له ساڵی 2003 تا ئێسته 2017 ده‌كات، ئه‌ویش به جیا هه‌ژمار بكرێ. ته‌نیا قۆناغی دوای ڕژێمی به‌عس، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كورد 50 ملیار دۆلاری له‌لای حكوومه‌تی عێراقه، كۆی گشتی ڕه‌نگه بگاته یه‌ك ترلیۆن دۆلار.