سه‌رۆكۆماری توركیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان به پلان و سیاسه‌تی خۆیان كار ده‌كه‌ن و گوێ به‌و په‌ستانانه ناده‌ن كه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ده‌كرێته سه‌ریان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، له گوتارێكدا ڕای گه‌یاند كه ئه‌وان پێشتر زۆر داوایان له ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كردووه كه كاری سیاسه‌ت بكه‌ن، نه‌وه‌ك خه‌ڵكی به‌گژ حكوومه‌تدا ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان وێڕای ئه‌وه‌ی 80 كورسیان له په‌رله‌مان هێنا، كه‌چی خه‌ریكی ڕژاندنی خه‌ڵك بوون بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه‌س به‌هۆی بیروڕای سیاسییه‌وه نه‌گیراوه، ئه‌وان بۆیه گیراون، چونكه پشگیری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و په‌كه‌كه‌ش به‌لای ئێمه‌وه به‌رپرسه له كوشتنی هاووڵاتییان، ته‌نانه‌ت دوا ته‌قینه‌وه‌ش كه له ئامه‌د كرا، ئه‌وان كردیان كه هه‌موو قوربانییه‌كان كورد بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له گوتاره‌كه‌یدا كه له زانكۆیه‌كی ئه‌و وڵاته پێشكه‌شی كرد، ده‌ڵێ: كاری په‌رله‌مانتار ئه‌وه نییه پلانه‌كانی قه‌ندیل جێبه‌جێ بكات، ئێمه ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو 4 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر، له كرده‌وه‌گه‌لێكدا، هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په): سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه به‌بێ هیچ پێشوه‌خته ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی یاسایی ده‌گیرێن. هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته نۆ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌گرێت.
پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" لە 12 ئاب/ئۆگەستی 2012 دامەزراوە و پارتی كوردی و سۆسیالیستی توركیا و سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆكسەكداغ هاوسەرۆكی پارتەكەن و ئایدلۆجیای پارتەكە برتییە لە دیموكراتیزەكردن و چەپ و سۆشیالیزم و دژی سەرمایەدارین و ئەندامی حزبە سۆسیالیستەكانی ئەوروپا و رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشیۆنالن. هاوسەرۆكی ئەو پارتە سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی 2014 خۆی بۆ پۆستی سەركۆماری توركیا كاندید كرد و رێژەی 9.76% دەنگەكانی بەدەستهێنا و لە هەڵبژاردنی سەركۆماری بەدەستهێنا.
لە هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی توركیا لە حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2015 توانی 13.12% دەنگەكان بەدەست بهێنێت، ئەمەش رێژەیەكی یەكجار زۆر بوو و توانی 80 كورسی پەرلەمانی توركیا مسۆگەر بكات، بەڵام بەهۆی نەتوانینی پێكهێنانی حكوومەتی لە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن رێژەی دەنگەكانی بۆ 10.75%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا واتە بڕی 2.37%ی دەنگەكانی كەمی كرد و بەمەش بووە خاوەنی 59 كورسی لە پەرلەمانی توركیا لە كۆی 550 كورسی.