لیمۆ به یه‌كێك له میوه سوودبه‌خشه‌كان داده‌نریت، ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له ته‌ندروستی مرۆڤدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تامێكی مزر و خۆشی هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كانی زۆره له‌سه‌ر جه‌سته به‌گشتی و خواردنی لیمۆ له به‌یانیاندا به‌تایبه‌تی:
ڕۆژانه خواردنی له به‌یانیاندا مرۆڤ ده‌پارێزێت له تووشبوون به په‌تا وه‌رزییه‌كانی وه‌ك ئه‌نفلۆنزا و سكچوون و ڕشانه‌وه، هه‌روه‌ها كرداری هه‌رسكردن ئاسان و چالاك ده‌كات و ڕێ نادات ژه‌هره‌كان له جه‌سته‌دا كۆ ببنه‌وه و له‌ناویان ده‌بات.
پێست جوان و ڕه‌ونه‌قدار ده‌كات، ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین سی تێدایه كه ڕێژه‌ی كۆلاجین له پێستدا زیاد ده‌كات كه ئه‌و ماده‌یه بریقه به پێست ده‌به‌خشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگری جه‌سته زیاد ده‌كات، هاوكاری جه‌سته ده‌كات ڕێژه‌یه‌كی زۆرتر كانزاكان هه‌ڵمژێت به‌مه‌یش به‌رگری جه‌سته زیاد ده‌كات.
لیمۆ وزه به جه‌سته ده‌به‌خشێت، خواردنی لیمۆ له به‌یانیاندا جه‌سته به‌هێز و چالاك ده‌كات به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ڤیتامینه پێویسته‌كانی جه‌سته، خواردنی لیمۆ له به‌یانیاندا سوودی هه‌یه بۆ زیادكردنی ماده‌ی ئاسن له جه‌سته‌دا كه یارمه‌تی زیادبوونی خوێن ده‌دات له لووله‌كانی خوێن.